ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سان جیرمان لە نوێترین لێدوانیدا سعودیەکان بێهیوا دەکات و دەڵێت "نایەنە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا"
ناسر خلێفی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی RMC فەرەنسی رایگەیاندووە کە لەو باوەڕەدانیم هیچ یانەیەکی دەرەوەی ئەوروپا بتوانێت بەشداری لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بکات" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ یانەکانی سعودیە کە دەخوازن بێنە ئەو خولەوە.
خلێفی راشیگەیاندووە کە دەکرێت پاڵەوانێتیەکی دیکە دابمەزرێت، بۆ نموونە جامی سوپەر، ئەوەش شتێکە کە نازاین ئایا لە داهاتوودا روودەدات یاخود نا"