دوو پێشنیاز بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی هەرێم ئاڕاستەی بەغدا دەکرێن

11:15 - 2023-09-15
کوردستان
568 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، وەفدی حکومەتی ھەرێم پێشنیازی کردووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، بەغدا تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بۆ ھەرێم بنێرێت.
بەپێی هەواڵی کوردسات نیوز، جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی عیراقدا دوو پێشنیاز کراوە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، پێشنیازی یەکەم ئەوەبووە بەغدا تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بۆ ھەرێم بنێرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە ناردنی ئەو پارەیە لە 2024 یشدا بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ چارەسەر دەکرێت.
رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و بەڕەچاوکردنی پێشنیازەکانی حکومەتی ھەرێم، بڕیار لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان