ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە ھۆشداریی دەداتە عیراق

10:54 - 2023-09-16
عیراق
284 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە ھۆشداریی دەداتە عیراق و دەڵێت، ئەگەر کێشەی سپیکردنەوەی دراو چارەسەر نەکات ئەوا سزای قورسی دارایی دەدات.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاویکردۆتەوە، پێویستە بانکی ناوەندی عیراق چارەسەری مەترسییە بەردەوامەکانی خراپ بەکارھێنانی دۆلار لە بانکە بازرگانییەکانی عیراق بکات، بۆ ئەوەی رێوشوێن و سزای نوێ نەگیرێتەبەر کە کەرتی دارایی عیراق لەسەر بنەمای خۆدزینەوە لە رێکارەکان دەکاتە ئامانج. 
ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت دووپاتیکردووەتەوە ھێشتا بانکی دیکەی عیراقی ھەن کە مەترسین و دەبێت چارەسەر بکرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی تەمموزی رابردوودا، ئەمریکا سزای 14 بانکی عیراقی دا بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەو بانکانە بە نایاسایی مامەڵەیان بە دۆلارەوە کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان