دامەزراوەی زانستی ناسا بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆشایی ئاسمان، ئامێرێکی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لەسەر مەریخ دروست کرد.
ئامێرەکە لەساڵی 2021 ەوە رەوانەی سەر مەریخ کرا، دواتر توانی بە گۆڕینی ئەتۆمەکانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ گەردیلەی ئۆکسجین 122 گرام ئۆکسجین بەرهەم بهێنێت. ئەو رێژەیە بەشی سەگێک دەکات بۆ ئەوەی 10 سەعات لەسەر مەریخ بژی.
ئامێرەکەی ناسا ناوی مۆکسییە و کێشی 18 کیلۆگرامە. توانای بەرگەگرتنی لە پلەی گەرمای سەر مەریخ هەیە. هەروەها پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا، ئەو پڕۆسەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆکسجین زیاد بکرێت.
سەرچاوە: DW