هه‌ژان حه‌سه‌ن، لێپرسراوی به‌شی پەیوەندییەكانی كه‌ناڵی المسرایه، وه‌ك حه‌زوخولیا راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردووه، ساڵی 2008 به دنیای راگه‌یاندن ئاشنابووه.
هه‌ژان به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ئه‌و كاته‌ی خوێندكار بووم و له به‌شی راگه‌یاندن وه‌رگیرام له هه‌مان كاتدا به كاری راگه‌یاندن ئاشنابووم، واته له‌ساڵی 2008ەوە تا ئێستا له‌ناو راگه‌یاندندا كارده‌كه‌م، له بنه‌ڕه‌تدا راگه‌یاندن بۆ من حه‌زوخولیایه، چونكه كاری راگه‌یاندن گه‌ر حه‌زوخولیا و خۆشه‌ویستیت نه‌بێت نا‌توانیت كاری تێدا بكه‌یت، بێگومان هه‌موو مرۆڤێك هه‌ر كارێك كه ده‌یكات گه‌ر ئامانجی نه‌بێت ناتوانێت خۆشه‌ویستی بۆ پیشه‌كه‌ی هه‌بێت به‌دڵنیایه‌وه منیش ئامانجی گه‌وره‌ترم هه‌یه كه بتوانم رۆژێك له ده‌زگایه‌كی جیهانی كاربكه‌م، كاركردن له راگه‌یاندن بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز قورسی خۆی هه‌یه، جا تۆ له وڵاتێكی تازه پێگه‌شتوو بیت كه دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ له سه‌ره‌تای دروستبووندایه به دڵنیایه‌وه زۆر قورسه و له‌وه‌ش قورس‌تر ئه‌وه‌یه كه ژن بیت و كاری راگه‌یاندن بكه‌یت، له ئێستادا له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كاندا كارده‌كه‌م، ناتوانم بڵێم هیچ بوارێكی ترم تاقی كردۆته‌وه، چونكه خۆی له خۆیدا كه كاری راگه‌یاندن واتلێده‌كات له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی نێو راگه‌یاندن ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكه‌یت و له‌گه‌ڵ زۆر به‌ی به‌شه‌كاندا هه‌بێت.
هه‌ژان وتیشی: په‌یامم بۆ خانمانی هاوپیشه‌م ئه‌وه‌یه كه به جورئه‌ت بن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ئامانجی خۆیانبن، سووربن له به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانیان، هیچ كات به قسه‌ی چوارده‌ور سارد نه‌بنه‌وه له پیشه‌كانیان هه‌میشه دڵسۆزبن، راگه‌یاندن شتی زۆری پێ به‌خشیوم ناسینی كه‌سی به‌توانا كردنه‌وه‌ی دونیای ده‌ره‌وه و جیاوازی كوردستان و ده‌ره‌و مامۆستای باش و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و كوردستان و دڵسۆزبوون بۆ پیشه‌كه‌م، به‌شی په‌یوه‌ندیيه‌كان به‌شێكی گرنگ و به‌رفراوه‌نه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌م به‌شه كار ده‌كات ده‌بێت شاره‌زای له بواره‌كه‌دا هه‌بێت، چ له رووی پرۆتۆكۆڵ و شێوازی ئاخاوتن و هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایدا به دڵی ده‌زگاكه ده‌ناسرێت، بۆ خانمێكیش له‌و به‌شه‌دا كار بكات، گرنگه توانایه‌كی باشی هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.
دیانا ئه‌حمه‌د