بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته زه‌می پاشه‌مله، ناوی نوێترین كتێبی چاپكراوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (ستران عه‌بدوڵڵا)یه، كه زنجیره‌یه‌كی تره له وتاره‌كانی نووسه‌ر له قۆناغه جیاجیاكاندا و له كوردستانی نوێ چاپ و بڵاویكردۆته‌وه.
له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر ده‌ڵێت: هێڵی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینانه خاوه‌ندارێتی له هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و داكۆكییه له سیاسه‌ت و روانینه‌كانی. به گوێره‌ی ریزبه‌ندی سیاسی و گۆڕانی هه‌لومه‌رجی وڵات ئه‌م روانینانه له بزوت و گۆڕاندا بوون، به‌ڵام جێگر و نه‌گۆڕ له‌م پرسه‌دا پێویستی گه‌شه و نه‌شه‌ی یه‌كێتی و هه‌ندێكجاریش ئاراسته‌كردنی بۆ هه‌ڵوێستی باشتر كه هه‌ر ده‌بێ ئه‌مه هه‌ڵوێستی رۆژنامه‌وانی نیشتمانیی و كادیری حزبی بێت.
كتێبه نوێكه‌ی ستران عه‌بدوڵڵا، دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چه‌ند فه‌سڵێكدا، له‌وانه: بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه نه‌مرێ، راڕه‌وه‌كانی سیاسه‌تی كوردستانی، په‌نگخواردن، هه‌ڕه‌شه وردیله‌كان، به‌و هه‌موو زام و برینه‌وه، ساڵانی زێڕین، خه‌به‌رون و ته‌علیق، ئه‌ده‌بیاتی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
ستران عه‌بدوڵڵا، هه‌ر له پێشه‌كی كتێبی (بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته زه‌می پاشه‌مله)، ده‌ڵێت: وه‌ك هه‌میشه له پاكانه‌ی چاپكردنی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێم نووسینه‌كان جه‌رگ و جگه‌رمن، ره‌وتێكی بیركردنه‌وه‌ن خۆم چاپی بكه‌م و گردۆكۆیان بكه‌مه‌وه تا خوێنه‌ر كه به‌دوای جوڵانه‌وه و جیوه‌ی پڕۆسەی سیاسی كوردستاندا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌م كتێبانه یارمه‌تیده‌ری بن، وه‌ك خۆی چۆن هاتوون له ته‌نور به گه‌رمی ده‌ریان بێنێت!.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ئه‌م كتێبه له بڵاوكراوه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه و له‌لایه‌ن شۆڕش ئه‌حمه‌د دیزان كراوه و به‌رگه‌كه‌شی ئومێد محه‌مه‌د نه‌خشاندویه‌تی و له چاپخانه‌ی حه‌مدی به تیراژی 500 دانه له سلێمانی چاپكراوه.
كۆمار عه‌لی