هەڵەبجە دەبێتە دەستەخوشكی پارێزگایەكی ئیسپانیا

12:05 - 2023-09-17
کوردستان
126 جار خوێندراوەتەوە

لە داهاتوویەكی نزیكدا، رێكارەكانی بوونە دەستەخوشكی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای جرینكای ئیسپانیا، دەستپێدەكرێن.
بۆ ئەو مەبەستە، دارەوان حاجی حامید نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای جرنیكای كرد و لەلایەن خۆسێ ماریای پارێزگارەوە پێشوازی لێكرا. دوای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا، ئامادەكاری بۆ رێكارەكانی دەستەخوشكی كرا و پارێزگاری هەڵەبجەش لە داهاتوویەكی نزیكدا بانگهێشتی ئیسپانیا دەكرێت.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، پارێزگاری جرنیكا، لۆگۆی پارێزگاكەی پێشكەش بە نوێنەری حكومەتی هەرێم كرد، كە لۆگۆكە گەڵای دارێكە و ئاماژەیە بە سیمبولی ئازادیی هەرێمەكە. لەبەرامبەریشدا دارەوان حاجی حامید كتێبێكی سەبارەت بە مێژووی شاری هەڵەبجە، پێشكەشی پارێزگار كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان