لە زنجیرەیەکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

10:21 - 2022-05-17
هەمەرەنگ
351 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی «tvseriesfinale» بڵاویکردۆتەوە کە بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی
«Nine Perfect Strangers» بە نیازن دەست بە کارکردن لە بەشی دووەمی ئەو بەرهەمە هونەرییەدا بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی بەشی یەکەمی بینەرێکی زۆری هەبوو هەروەها سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە.
پێگەکە ئەوەشی بڵاکردۆتەوە کە «نیکۆڵ کیدمان» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان یەکێک دەبێت لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم زنجیرەیە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی  پێگەی «tvseriesfinale» لەمساڵدا ئەمە یەکەم بەرهەمی هونەری نییە کە «نیکۆڵ کیدمان» بەشداریی تێدا کردبێت، بەڵکو ماوەیەک لەمەوبەر ئەم ئەکتەرە جیهانییە لە درامایەکدا بەشداریکرد کە لە 8 ئەڵقە پێکهاتووە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان