بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری وەرزشكاری دێرینی سلێمانی، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی مامۆستا فیكرەت خەسرەو رەشید.
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری بواری وەرزشی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یاریی بالە، فیكرەت خەسرەو رەشید-مان بیست.
كۆچكردوو لە جوڵانەوەی وەرزشیی كوردستاندا رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە، لەم بوارەدا دڵسۆزانە خزمەتی زۆری كردووە، بۆیە بە كۆچی دوایی كەلێنێكی گەورەی جێهێشت و هەموانی لە ناخەوە نیگەران كرد.
بۆ ئەم كۆچە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی و گشت وەرزشکارانی كوردستان دەكەین، لە یەزدانی مەزن داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك بدات و كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
16 ئەیلولی 2023