ئێران: بۆردومانی ئەمریکا زیانی وێرانکەری بە فۆردۆ گەیاندووە

03:12 - 2025-07-02
جیهان
49 جار خوێندراوەتەوە

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ، زیانێکی گەورە و وێرانکەری بە بنکەکە گەیاندووە.
عیراقچی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی (CBS News) کە دوێنێ سێشەممە ئەنجامدرا، وتیشی، "هیچ کەسێک نازانێت بە وردی چی روویداوە، بەڵام شوێنەکە رووبەڕووی زیانی زۆر بووەتەوە." 
دووپاتیشیکردەوە، رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکانە و راپۆرتێک لەو بارەیەوە ئاراستەی حکومەت دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان