تەندروستی عیراق: تەنها هەفتەی رابردوو 17 توشبووی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

03:09 - 2025-07-02
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایدەگەیەنێت، تەنها لە هەفتەی رابردوودا 17 حاڵەتی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و کەسێکیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە رەسمییەکان کە سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە خستویەتیەڕوو، کۆی گشتیی توشبووان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە 184 کەس، لەو ژمارەیەش 24 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان