سوپای ئەمریکا داوا لە خەڵک دەکات لە دۆزینەوەی فڕۆکەیەکدا هاوکاریی بکەن

07:01 - 2023-09-18
جیهان
188 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوا لە خەڵکی ئەو وڵاتە دەکات لە دۆزینەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 35 دا هاوکاریی بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە فڕۆکەیەکی ئێف 35 ی سوپای ئەمریکا، لە ئاسمانی ویلایەتی کارۆلینای باشوور تووشی کێشە دەبێت و فڕۆکەوانەکە خۆی رزگار دەکات بەڵام تاکو ئێستا چارەنووسی فڕۆکەکە نادیارە و هیچ شوێنەوارێکی نەدۆزراوەتەوە.
فڕۆکەی ئێف 35 گەورەترین فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکایە و نرخی ئەو فڕۆکەیەی ونبووە، بە 80 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت. بە گرانترین سیستەمی چەک پڕچەککراوە.

سەرچاوە: USA TODAY

بابەتە پەیوەندیدارەکان