راگەیەندراوێک لەسەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 وە دەربارەی کردەوە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت

10:33 - 2023-09-18
کوردستان
403 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 وە ‏‎بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە شاری سلێمانی كە بووەتە هۆی شەهید بوونی سێ پێشمەرگە و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی.
لێرەوە رایدەگەیەنین کە ‏‎ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە دەستدرێژییەکی روونە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێم و عیراق دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و مەبەست لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و شاری سلێمانییە بە تایبەتی، ئێمە وەک سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 وێڕای دەربڕینی هاوخەمی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان لە دژەتیرۆری کوردستان هیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین، بۆ گشت لایەکی رادەگەیەنین کە ئەم کردەوە تیرۆرستیە ترسنۆکانەیە بەبێ سزا تێناپەڕێت، داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەین کە هەڵوێستی جدیان هەبێت بەرامبەر بەم کردەوە تیرۆرستانەیە ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگە و گەلی کورد چەندین ساڵە پارێزەری ناوچەکە و جیهانن لە تیرۆر و تیرۆرستان لەو پێناوەشدا قوربانی گەورەیان داوە هەربۆیە داواکارین لە دۆستەکانمان لە ئەمڕۆدا پاڵپشتمان بن لە بەگژداچوونەوەی ئەم جۆرە کردەوە تیرۆرستیانەدا.
 هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە پشت بەخودای گەورە هەمووان پێکەوە رووبەڕووی ئەم کردەوە ترسنۆکانە و هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە دەبینەوە کە ئامانج لێیان زیان گەیاندنە بە گەلی کورد و دەست درێژین بۆسەر خاکی کوردستان.

سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70
18ئەیلولی 2023
‏‎

بابەتە پەیوەندیدارەکان