دیانا ئه‌حمه‌د
سه‌حه‌ر جه‌لیل، له كه‌ناڵی كوردسات پێشكه‌شكاره، ساڵی 2013 به دنیای راگه‌یاندن ئاشنا بووه.
سه‌حه‌ر جه‌لیل به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاری راگه‌یاندن بكه‌م، زۆر جار له ژیانی رۆژانه‌ی خۆم وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م كامێرا بم له‌سه‌ر كاره‌كانم قسه‌م ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌مه‌وه ئه‌م حه‌زه له ژیانمدا رۆژێك ببێت به راست، تا ئه‌و كاته‌ی خوشكه‌كه‌م ریكلامی رادیۆ مارگرێتی بینیبوو و پێی وتم، له بیرمه ئه‌و شه‌وه راهێنانم كرد و به‌یانیه‌كه‌ی چووم و به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌م كرد، حه‌زم ده‌كرد ناوم بێته‌وه، به‌ڵام چونكه ئه‌مزانی كه هیچ ئه‌زموونێكم نییه بۆیه ئه‌موت ئه‌گه‌ر ناویشم نه‌یه‌ته‌وه حه‌قی خۆیه‌تی، چونكه كه‌سانێك له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌شدارییان كردبوو، كه له كاری میدیایی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌یان هه‌بوو، له‌و په‌ڕی ناباوه‌ڕیدا بووم، پاش چه‌ن رۆژێك ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم و وتیان وه‌رگیراویت، ئێستاش هه‌ستی ئه‌و ساته‌مم له‌یاده، به‌و جۆره له رادیۆ مارگرێت ده‌ست به‌كار بووم، هاوكات سه‌رباری ئه‌وه له گۆڤاری منداڵی سه‌رده‌م كاری وه‌رگێڕانیشم ده‌كرد، له پاش نزیكه‌ی دوو ساڵیش به پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی شیعر خوێندنه‌وه‌ی غه‌زه‌ل كاری خۆمم له‌ده‌زگای میدیایی كوردسات ده‌ستپێكرد.
سه‌حه‌ر جه‌لیل وتیشی: دواتر له كه‌ناڵی كوردسات بووم به پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی رۆژێكی نوێ كه به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه‌یه و هه‌تاكو ئێستاش به‌رده‌وامم، ته‌نیا به‌پێشكه‌شكارییه‌وه نه‌وه‌ستام و ئه‌زموونێكی ترم تاقیكرده‌وه كه به‌شداریكردن بوو له رۆڵی سه‌ره‌كی درامای دۆبلاژكراوی شه‌هره‌زاد، بۆ من ئه‌زموونێكی زۆر جیاواز و چێژبه‌خش بوو، راگه‌یاندن ئاوێته‌یه‌كه له به‌رپرسیارێتی و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی، بوێری و به‌رده‌وام نوێكردنه‌وه‌ی خودی ده‌وێت، له ئێستادا به كاری پێشكه‌شكاری له به‌رنامه‌ی رۆژێكی نوێ له ده‌زگای میدیایی كوردسات سه‌رقاڵم، پێشكه‌شكاری به‌تایبه‌ت بۆ خاتوونه‌كان له‌وانه‌یه پیشه‌یه‌ك نه‌بێت كه بتوانیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تێدا بمێنیته‌وه، بێگومان ئه‌مه زۆر جار به پێچه‌وانه‌ی خواستی خودی كه‌سه‌كه‌یه.