بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە پرسەی شەهیدانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر كرد.
لە میانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە سەربەرزەکانیان و رایگەیاند، شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن، بەئەوپەڕی رێزەوە لە قوربانیدانیان دەڕوانین و هاوبەشی ئەم ماتەمەین.