کریملن: پێویستە ئازەربایجان و ئەرمینیا بێنە سەر مێزی گفتوگۆ

08:51 - 2023-09-19
جیهان
63 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کرێملن رایدەگەیەنیت کە پێویستە  ئازەربایجان و ئەرمینیا بێنە سەرمێزی گفتوگۆ و دانوستان و فەرەنساش داوای کۆبونەوەی بە پەلە دەکات.
دیمیتری بیسکۆف وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا "کرێملن" رایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتدارانی  ئازەربایجان و ئەرمینیا خۆیان لە پێکدادانی سەربازی بەدووربگرن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمی  ناوچەی قەرەباغ بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.
هاوکات حکومەتی فەرەنساش داوایکرد کە هەرچی زووە  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە و چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکانی هەردوو وڵات بدۆزرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە پێکدادانی سەربازی لەنێوان ئەرمینیا و ئازەرباییجان لەسەر  ناوچەی قەرەباغ دەستیپێکردۆتەوە.

سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان