سەرەخۆشی

09:36 - 2023-09-19
کوردستان
269 جار خوێندراوەتەوە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوون و برینداربوونی شەش لە رۆڵە قارەمانەکانی هێزەکانی دژەتیرۆر لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتم بیست.
بۆ شەهید بوونی ئەم سێ رۆڵە قارەمانەی گەلەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی ئەندامانی بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەیان دەکەم  و بۆ ئەم خەمە لە ناخی دڵمەوە هاوبەشی خەمیانم و لە یەزدانی مەزن داواکارم کە ڕۆحی بەرزەفڕی ئەم شەهیدە پیرۆزانەی دەستی غەدر و تیرۆر بە بەهەشتی بەرین شاد بێت، وەهەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هێزەکانی دژەتیرۆر، هێزێکی نیزامیی و پێشکەوتووی سەربازی هەرێمی کوردستانن  کە رۆڵی کاریگەر و دیاریان هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر کە هێزێکی فەرمی حکومین جگە لەوەی کارێکی تیرۆریستی و بێزراوە هەروەها بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە و ئامەنج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە بەتایبەت شاری سلێمانی خۆشەویست. سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بە پێویستی دەزانم کە رێکاری گونجاو و پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەفێڕۆ نەچوونی خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمان و دووبارە نەبوونەوەی کردەوەی تیرۆریستی لەم شێوەیە.
 
برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی

بابەتە پەیوەندیدارەکان