رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(24)
(كانیۆ) لێبووكێك بوو له سێركێك ئیشی ده‌كرد و پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ستیكرد ژنه جوانه‌كه‌ی كه له هه‌موو كه‌سێك و شتێك زیاتر خۆشی ده‌ویست خیانه‌تی لێكردووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا هه‌یه. له‌م بابه‌ته زۆر بێتاقه‌ت بوو، له گۆشه‌یه‌كی سێركه‌كه‌دا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشت. چه‌ند سه‌عاتێكی تر سێركی هه‌بوو، كه‌واته ده‌بوو به‌ر به‌فرمێسكه‌كانی بگرێت و روخساری به ماكیاج و نەخش و نیگار داپۆشێت. ده‌یزانی بینه‌ران به بێئارامییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێته سه‌ر شانۆ و به جووڵه‌كانی سه‌رقاڵیان بكات. نه‌یده‌توانی به‌رنامه‌كه‌ی دوابخات كه بڕیاربوو چه‌ند سه‌عاتێكیتر ده‌ستپێبكات. به هه‌رحاڵ دوای خۆخواردنه‌وه، چووه سه‌ر شانۆ و له كاتێكدا به‌رده‌وام ده‌گریا، گۆرانییه‌كی غه‌مگینی چڕی به ناوی جله‌كانت له‌به‌ركه (vesti la giubba).
ئه‌م گۆرانییه كه له ساڵی 1982دا گوترا، یه‌كێكه له هه‌ستیارترین گۆرانییه‌كان كه تا ئێستا ناسراوه و كه‌سانێكی زۆر لاساییان كردۆته‌وه و هه‌میشه له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ستخۆشییان لێكراوه. ئه‌گه‌ر له یوتوبدا بۆ (vesti la giubba) بگه‌ڕێیت، مۆسیقایه‌كی غه‌مگین ده‌بیستیت كه زۆر كارت تێده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له یوتوبدا بۆ پاڤارۆتی (Pavarotti) بگه‌ڕێیت، گۆرانی كانیۆ-ی لێبووك ده‌بیستیت، ئه‌میش زۆر جوان و كاریگه‌ره و بێگومان پێت‌خۆش ده‌بێت.
خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو
به جورئه‌ته‌وه ده‌توانرێت بگوترێت گۆرانییه‌كه‌ی كانیۆ خاڵی وه‌رچه‌رخانی له مۆسیقا و ئۆپیرادا هێناوه‌ته ئاراوه. له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا گروپی میراكڵ
(The Miracles) گۆرانییه‌كیان به ناوی (فرمێسكه‌كانی لێبووكێك به وه‌رگرتنی له چیرۆكی كانیۆ خسته بازاڕی مۆسیقاوه، كه ئاستێكی به‌رزی فرۆشتنی تۆماركرد، هه‌رچه‌نده وه‌كو جوانی و راقێتی ئۆپێرا نه‌بوو، هێنده‌ی ئۆپێرا هه‌ست و سۆزی نه‌ده‌گه‌یاند به‌بینه‌ر.
به‌هه‌رحاڵ له‌وانه‌یه تۆ هێنده‌ی من گوێگرتن له (vesti la giubba) كارت تێنه‌كات و فرمێسك له چاوانتدا قه‌تیس نه‌بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌م گۆرانییه زۆر كاری له من كرد، به‌ڵام ده‌بێت بڵێم ئه‌گه‌ر ره‌فتاری كانیۆ به‌رده‌وام بێت و كاتێكی زۆر خه‌فه‌ت بخوات بێگومان كێشه‌ی زۆری بۆ دروست ده‌بێت، به ده‌ربڕینێكی دیكه به‌زه‌یی به‌خۆداهاتنه‌وه وه‌ڵامێكی خراپ و بێسووده بۆ ئه‌زموون و سه‌ختییه‌كانی ژیان كه دێنه رێمان، چونكه به‌زه‌یی به‌خۆداهاتنه‌وه نابێته هۆی هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌ڵكو وه‌زعه‌كه خراپتر ده‌كات. ده‌توانم به‌زه‌یی به‌خۆداهاتنه‌وه به گێژاوێك بچووێنم كه به‌رده‌وام به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه و زیاتر به‌ره‌و قووڵایی ئاوه‌كه ده‌مانبات. زۆركه‌س هه‌میشه وه‌كو قوربانی سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ستده‌كه‌ن هه‌موو دنیا له دژی ئه‌وان یه‌كیگرتووه و به‌نیازە به‌دبه‌ختیان بكات. ئه‌مانه به‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا خۆیان به‌ڵكو كه‌سانی چوارده‌وریشیان ده‌خه‌نه ناڕه‌حه‌تییه‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه ورده ورده لێیان دوورده‌كه‌ونه‌وه.
بیره‌كه قووڵتر مه‌كه
یه‌كه‌مجار كه ئه‌م هه‌سته‌م له خۆمدا به‌دیكرد، هه‌وڵم دا خۆم له‌م مه‌رگه‌ساته رزگار بكه‌م. ئه‌گه‌ر كه‌وتیته بیرێكه‌وه هه‌وڵ مه‌ده به هه‌ڵكۆڵینی زیاتر له خۆتی قووڵ بكه‌یت.
چارلی مه‌نگه‌ر جارێكیان چیرۆكی كه‌سێكی باسكرد كه به‌رده‌وام ده‌سته‌یه‌ك كارتی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرت كه چه‌ند شتێكیان له‌سه‌ر نووسرابوو، كاتێك یه‌كێك ده‌ستی به سكاڵا له دۆخێك ده‌كرد و باسی ئه‌و ناخۆشیانه‌ی ده‌كرد كه به‌سه‌ریهاتووه، یه‌كێك له كارته‌كانی ده‌رده‌هێنا و ده‌یدایه ده‌ست كه‌سه‌كه، ئه‌م رستانه له‌سه‌ر كارته‌كه نووسرابوو:
«من به بیستنی چیرۆكه‌كه‌ی تۆ زۆر بێتاقه‌ت بووم و قه‌ت كه‌سێكم نه‌دیوه نه‌هامه‌تی وه‌كو ئه‌وه‌ی تۆی به‌سه‌ر هاتبێت. بێگومان له ژیانتدا نه‌هامه‌تی زۆر ناخۆش و خراپ هاتۆته رێت.»
هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه ئه‌م رستانه عاقڵانه بێنه‌به‌رچاو، تاڕاده‌یه‌ك كه‌سه‌كه ئارام بکەنەوە، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌به‌ر چاو بێت به‌م جۆره قسانه هه‌ر به‌ڕاستی سته‌م له‌و كه‌سه ده‌كه‌یت، چونكه ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌زه‌یی به‌خۆداهاتنه‌وه لای به‌هێز بێت، ئه‌و هه‌سته‌ی هیچ ئه‌نجامێكی بۆی نابێت.
ئه‌م هه‌سته په‌ره‌ی سه‌ندووه
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه هه‌ستی به‌زه‌یی به‌خۆداهاتنه‌وه له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا له‌ناو خه‌ڵكدا ره‌واجی په‌یدا كردووه و خه‌ڵك به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌بنه‌وه كه ئه‌م هه‌سته‌یان تێدا ده‌بزوێنێت و هه‌ستده‌كه‌ن سته‌میان لێكراوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌سته به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆری كۆمه‌ڵگایه‌ك خۆیان به قوربانی ئه‌و رووداوانه ده‌زانن كه له چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوودا روویانداوه و كاریگه‌ریی ئه‌و رووداوانه به هۆكاری به‌دبه‌ختی حاڵی حازری خۆیان ده‌زانن. له راستیدا ئۆرگان و كه‌سانی زۆر له سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌ن كه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن مه‌سه‌له‌كانی دنیا له حاڵی حازردا ببه‌ستنه‌وه به ره‌گ و ریشه‌ی مێژووییه‌وه و به‌رده‌وام خه‌ریكی شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوانه له رابردوودا روویان نه‌دایه ئێستا ژیانی ئێمه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بوو. هه‌ڵبه‌ته قه‌ت ناتوانرێت مێژوو له ژیانی مرۆڤ جیابكرێته‌وه، بۆ نموونه هه‌تا ئه‌مڕۆ زۆر له ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا ئازار ده‌درێن و نیشانه‌كانی مێژووی كۆیلایه‌تی ئه‌و وڵاته هێشتا له ژیانی حاڵی حازری ره‌شپێسته‌كاندا به‌رچاوده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی كۆلۆنیالیزم هێشتا له قاڕه‌ی ئه‌فریقا نه‌سڕاوه‌ته‌وه و هه‌ندێ شت كه ره‌گ و ریشه‌ی مێژووییان هه‌یه له ژنان و پیاوان و كۆچه‌ران رووده‌دات كه تاڕاده‌یه‌ك، گوزارشت له رابردوو و ره‌گ و ریشه‌ی مێژوویی ده‌كات.
به دوای تۆڵه‌دا مه‌گه‌ڕێ
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌یه به هیچ جێگایه‌كت ناگه‌یه‌نێت و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له‌ناوت به‌رێت. حسابی ئه‌وه بكه ده‌بێت چه‌ند سه‌ده بگه‌ڕێیته‌وه بۆ دواوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌ی هه‌ر رووداوێك بدۆزیته‌وه؟ یه‌ك سه‌ده؟ دوو سه‌ده؟ پێنج سه‌ده؟
پێنج سه‌د ساڵ پێش ئێستا باپیرانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ده‌ژیان و له‌وانه‌یه ئازار و ئه‌شكه‌نجه درابن. ئێستا ده‌توانیت بێیت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌یته بیانوو، به‌دوای نه‌وه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا بگه‌ڕێیت كه باپیرانی تۆیان ئه‌شكه‌نجه داوه و تۆڵه‌یان لێ بسێنیته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئێستا چ سوودێكی هه‌یه؟ كه‌واته باشتروایه له جیاتی بیركردنه‌وه له رابردوو، بیر له حاڵی خۆت بكه‌یته‌وه و رێگا بۆ حاڵی خۆت ئاسان بكه‌یت.
هه‌ڵبه‌ته وه‌كو پێشان وتم دۆزینه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌كان ته‌نیا لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه به‌ڵكو هه‌ندێ جار لایه‌نی تایبه‌تیشی ده‌بێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌سه‌كان به‌رده‌وام له مێشكی خۆیاندا به رابردووی خۆیاندا ده‌چنه‌وه و هه‌ندێ حاڵه‌ت به‌یاد ده‌هێننه‌وه كه هه‌ستده‌كه‌ن له فۆرمه‌ڵه‌بوونی كاره‌كته‌ری ئێستایان و ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه و دێت كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه و هه‌یه و زۆر جار بووه‌ته هۆی به‌دبه‌ختیان. ئه‌م شێوازه بیركردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه له رابردوو، له دوو روانگه‌وه كێشه دروست ده‌كات:
1- به كه‌مته‌رخه‌م زانینی كه‌سانیتر به تایبه‌تی دایك و باوك، به باوه‌ڕی من مێژووی به‌سه‌رچوونی هه‌یه، به‌ده‌ربڕینێكی دیكه ئه‌گه‌ر ئێستا تۆ له سه‌ره‌تای چل ساڵیدایت و هێشتا دایك و باوكت به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانیت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له ژیانتدا به‌سه‌رت هاتووه، كاره‌كته‌رێكی زۆر ناكامڵ و كاڵت هه‌یه.
2-لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت به‌سه‌رهاته زۆر خراپه‌كان كه له مناڵیدا به‌سه‌ر هه‌ندێ كه‌س دێن وه‌كو مردنی دایك و باوك، ته‌ڵاق، بایه‌خ پێنه‌دان یان ئازاری سێكسی، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكیان به سه‌ركه‌وتن یان رازیبوونی ئه‌و كه‌سانه‌وه نییه له گه‌وره‌ییاندا. مارتین سێلیگمان
(Martin Seligman) به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ناوه‌ندی ده‌روونناسانی ئه‌مریكا، له زۆر كه‌سی كۆڵیوه‌ته‌وه و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه دۆزینه‌وه‌ی بچووكترین كاریگه‌ری كه هه‌لومه‌رجی سه‌ختی مناڵی له‌سه‌ر ژیانی ئێستای ئه‌و كه‌سانه داینابێت كه لێیان كۆڵراوه‌ته‌وه زۆر قورسه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی مناڵی كاره‌كته‌ری كه‌سه‌كانی له گه‌وره‌ییدا گۆڕیبێت. هه‌ڵبه‌ته تۆ ده‌توانیت جین و بارودۆخی جینه‌تیكت به هۆكاری ناكامیت بزانیت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگریت به‌و ئیشه هیچت ده‌ستناكه‌وێت.
ریڕه‌وی خۆت مه‌گۆڕه
كه‌واته ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ده‌روونیت باشتروایه به‌زه‌یی به‌خۆداهاتنه‌وه بخه‌یته‌لاوه و ئه‌وه‌ت قبووڵ بێت كه ژیان كامڵ و بێ كه‌موكورتی نییه. هه‌ر وه‌كو فه‌یله‌سوفی رۆمای كۆن باوه‌ڕی وایه:
«هه‌ندێ جار كێشه‌كان وه‌كو به‌ده‌نێكی ره‌ق به‌ره‌و لای تۆ فڕێده‌درێن و به‌رت ده‌كه‌ون، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه فێربیت، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و به‌ركه‌وتنانه‌وه له رێگه‌ی خۆت لانه‌ده‌یت و درێژه به رێگاكه‌ی خۆت بده‌یت.»
له‌ڕاستیدا نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژێك كه‌سێك بێتاقه‌ت و غه‌مگینی كردوویت، هه‌تا هه‌تایه خه‌فه‌ت بخۆیت و غه‌مگین بیت، ده‌توانیت بۆ باشبوونی دۆخی ژیانت شتێك بكه‌یت، باشتروایه ده‌ستبه‌كاربیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچت له‌ده‌ست نایه‌ت باشتروایه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كه‌دا خۆت بگونجێنیت، ئه‌وه‌ت له‌یاد بێت كه گله‌یی و گازنده له ژیان و ئه‌و دۆخه‌ی تیایدایت ته‌نیا كات به‌فیڕۆدانه، وێڕای ئه‌وه‌ش به‌رده‌می پێشكه‌وتنت ده‌گرێت، یه‌كه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ بۆ خۆت نه‌كه‌یت، دووه‌م: به‌یادهێنانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی خراپی رابردوو هه‌میشه حاڵت خراپتر ده‌كات و وزه و توانات ده‌بات. چارلی مه‌نگه‌ر باوه‌ڕی وایه:
«هه‌ر كاتێك هه‌ستتكرد كه‌سێك یان دۆخێك ده‌یه‌وێت ژیانت تێك بدات، ئه‌وه خۆتی كه ده‌بیته هۆكاری تێكدانی، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌میشه وه‌كو قوربانی سه‌یری خۆت بكه‌یت، ژیان به‌لاته‌وه قورس ده‌بێت و ده‌رفه‌ته‌كانی داهاتووشت له ده‌ست ده‌ده‌یت.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص135-140
نمایشی بەسەرهاتی کانیۆ لەسەر تەختەی شانۆ