هەناردەكردنی غازی ئێران بۆ عیراق درێژدەكرێتەوە

09:07 - 2022-05-18
ئابووری
349 جار خوێندراوەتەوە

لاپەڕەی ئابووری

سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی كۆمپانیای نیشتمانیی ئێران رایدەگەیەنێت: دانوستانەكان بۆ درێژكردنەوەی ماوەی گرێبەستی هەناردەكردنی غاز بۆ توركیا و عیراق بەردەوامە و هەردوو وڵاتیش داوایان كردووە بڕی هەناردەی غازەكە زیاد بكەن.
ماجد شگینی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی كۆمپانیای نیشتمانیی ئێران راشیگەیاندووە، ئێستا گفتوگۆمان لەگەڵ توركیادا هەیە و خوازیاری ئەوەشن گرێبەستەكە درێژ بكرێتەوە و داواشیان كردووە، بڕی ئەو غازەی لە ئێرانەوە هاوردەی دەكەن، زیاد بكرێت.
سەبارەت بە هەناردەكردنی غاز بۆ عیراق، ئەو بەرپرسەی ئێران دەڵێت: «دەسەڵاتدارانی بەغداش داوای درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی پێشوویان كردووە»، ئاماژەی بەوەشداوە: لە ساڵی داهاتوودا كۆتایی بە گرێبەستی هەناردەكردنی غاز بۆ عیراق دێت، بەڵام حكومەتی عیراق داوایكردبوو گرێبەستەكە درێژبكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: هەموو هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ تا جارێكی تر بازرگانیكردن بە غازی ئێرانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا دەستپێبكاتەوە و بەدواداچوونی پێویستیش بۆ هەناردەكردنی غاز بۆ ئازربایجان و ئەرمینیا و توركیا و عیراق دەكەن و هەموو هەوڵەكانیشیان دەخەنەگەڕ، تا تواناكانیان بۆ هەناردەكردنی غاز بۆ وڵاتانی دیكە زیاد بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان