"ھەرێم و عیراق و تورکیا بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوت زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە"

12:01 - 2023-09-23
کوردستان
384 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی (عیراق ئۆیڵ ریپۆرت)، لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان کۆمپانیای نیتشتیمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیای بۆتاشی تورکیا کراوە بۆ تاوتوێکردنی پرسە تەکنیکی و بازرگانییەکانی پەیوەست بەدەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت.
چوار بەرپرسی ئاگادار لەو کۆبوونەوانە ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆبوونەوەکان ئاماژەن بۆ پێشکەوتن لەدۆسێی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، بەڵام ھێشتا رەزامەندی سیاسی لەو بارەیەوە دەرنەبڕدراوە.
بەوتەی بەرپرسەکان، گفتوگۆکانی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکان بریتی بوون لە کرێی بۆرییەکان، کوالیتی و بڕی ھەناردەکردنی نەوت، دووبارە ھەناردەکردنی نەوت و پابەندبوونەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە.
نزیکەی شەش مانگە ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای یەکلاکردنەوەی سکاڵای تایبەت بە نادەستوری بوونی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە لایەن تورکیاوە بەبێ رەزامەندی عیراق لەلایەن دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە.

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان