زیادەڕۆیی لە خواردنی میوەدا مەکە

10:39 - 2023-09-24
دووتوێ
295 جار خوێندراوەتەوە

هەموو جۆرەمیوەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ بەکەڵکن و جۆرەها ڤیتامین و مادەی بەسوودیان تێدایە، بەو پێیەی زۆربەیان شیرینن و رێژەی ئاوی زۆریان تێدایە بە هاوینان زۆربەمان حەزمان لێیەتی و خواردنیان پێویستە، بەڵام دەبێت وریا بین لە زیادەڕۆیی کردن تێیدا، چونکە زیانمان پێ دەگەیەنێت.
لەمبارەیەوە دکتۆر « کارستن لیکۆتات» شارەزای خۆراک لە ئەڵمانیا دەڵێت: خواردنی یەک سێو زۆر بەسودە و سێ سێو زیانبەخشە، چونکە زۆربەی میوەکان مادەی فرکتۆزیان تێدایە، کە رێژەیەکی کەم لەوە بۆ مرۆڤ تەندروستە و ئەگەر لە جەستە زیادبێت، بەهەمانشێوەی ئەلکهول چەوری لە جگەر زیاد دەکات و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هەیە، هەروەها بەپێی سەنتەری ئەڵمانیا بۆ خۆراک بێت میوەکان رێژەی شەکریان جیایە بۆ نموونە لە ترێ و کاڵەک و مۆزدا زۆر زیاترە وەک لە پرتەقاڵ و شلیک، بۆیە دەبێت وریا بین لە زۆرخواردنیان، چونکە رێژەی شەکر بەرزدەکەنەوە، ئەو سەنتەرە رێنمایی ئەوەمان دەکات هەوڵ بدەین رۆژانە لەگەڵ هەر سێ ژەمەکە سەوزەوات لەمیوە زیاتر بخۆین و دووجار میوەی جۆراجۆر بخۆین، بەڵام لە رۆژدا نەک لە شەو.
د. لیکۆتات دەڵێت: باشتر وایە میوەکان بەتازەیی بخورێن و نەک میوەی بەستوو، هەروەها نەکرێن بە شەربەت چونکە بە تازەیی سوودیان زیاترە و بەیانیان تا عەسران زۆر بەسودن و هەوڵ بدرێت شەوانە نەخورێن، چونکە بەهۆی ئەو شەکرەی لەنێویاندایە کاتی دەوێت هەتا هەرس دەکرێن یان دەسوتێندرێن، دەشڵێت شەربەتی هەموو میوەکان لەگەڵ نانی بەیانی زۆر بەسوودە و بەر خەوتن زۆر زیانبەخشە.

سەرچاوە: T-Online

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان