بێستون ئه‌حمه‌د مراد- مام شۆڕش، له دایكبووی ساڵی 1958ی سه‌رشه‌قامی سلێمانی، ساڵی 1977 بۆته پێشمه‌رگه، ئازا‌و چاونه‌ترس بووه و له‌چه‌ندین نه‌به‌ردیدا به‌شداریی كردووه، له لای مام هێرشی برای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه بووه، مام هێرش ساڵێك پێش مام شۆڕش ببووه پێشمه‌رگه.
رۆژی 4/10/1986 به هۆی تۆپباران و بۆردومانی هێلیكۆپته‌ره‌وه له سه‌رگه‌ڵوو شه‌هیدكرا و ساڵێك دوای ئه‌ویش، مام هێرشیش له نه‌به‌ردییه‌كدا له گوندی چه‌رمه‌گا، شه‌هیدكرا.
تراژیدیای شه‌هیدبوون
شه‌وی 2\3/9/ 1986 هێزی پێشمه‌رگه هێرشیانكرده سه‌ر ئۆردوگای (كارێزه) و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا، رژێمی به‌عس به هێلیكۆپته‌ر و تۆپی دوورهاوێژ كه‌وته تۆپبارانی بنكه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری شارباژێڕ و دۆڵی جافایه‌تی، ئه‌وكاته ماڵی شه‌هید مام هێرش له گوندی سه‌رگه‌ڵوو بوو، ماڵه‌كه وه‌ك باره‌گا وابوو، هه‌میشه جمه‌ی ده‌هات له پێشمه‌رگه و زۆرجار كۆبوونه‌وه گرنگه‌كان و ده‌رچوونی بڕیاری چالاكییه‌كان، له‌وێوه ده‌رده‌چوون، بۆیه ماڵی مام هێرش یه‌كێك بوو له ئامانجه‌كانی رژێمی به‌عس و ده‌ستنیشان كرابوو بۆ خاپوركردن، ئه‌وه‌بوو دوا نیوه‌ڕۆی 4/10/1986 حكومه‌تی به‌عس هێرشێكی چڕی كرده سه‌ر سه‌رگه‌ڵوو كه تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به فراوانی به‌شدارییان تێدا كرد، یه‌كه‌م تۆپ له پشتی ماڵی مام هێرشی دا، دیاربوو ماڵه دیاریكرابوو بۆ خاپوركردن، دوای ئه‌وه هێلیكۆپته‌ر له ماڵه‌كه‌ی دا، مام شۆڕش پێكرا و پارچه پارچه بوو، مام هێرشیش برینداركرا.
یاسین ئه‌حمه‌دی برای مام هێرش و مام شۆڕش كه ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌بوو و ئاگاداری رووداوه‌كه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئێمه له مزگه‌وته‌كه بووین كه بۆردومانه‌كه كرا، خێرا خۆمان گه‌یانده ئه‌وێ و بینیمان دوكه‌ڵ و خوێن سه‌رتاپای ماڵه‌كه‌ی داپۆشیوه، مام شۆڕش شه‌هید بوو، مام هێرشیش كه برینداربوو، به‌په‌له ده‌گه‌یه‌نرایه ماڵی حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ند بۆ چاره‌سه‌ر له گوندی قزله‌ر.
پاشن روونتر له‌و برایه‌وه دوا: مانگی 10/ 1986 چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی فه‌رمانده دیاره‌كانی شۆڕش له ماڵی شه‌هید مام هێرش كرا، رۆژی رووداوه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ملازم عومه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا و دوای رۆیشتنیان به نیوسه‌عات، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی هات و كه‌وته بۆردومانی سه‌رگه‌ڵوو، مام هێرش به په‌له رازاوی هاوسه‌ری و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی (هێژا و هێڤی) گه‌یاندبووه (كونه ته‌یاره‌كه) و خۆی گه‌ڕابۆوه بۆ لای مام شۆڕش، به‌ڵام بۆمباكه راسته‌وخۆ به‌ر مام شۆڕش كه‌وتبوو و پارچه پارچه‌ی كردبوو، خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌یانگێڕایه‌وه تا ماوه‌یه‌كی زۆریش پارچه‌ی جه‌سته‌ی مام شۆڕش به دار‌و به‌ردی ئه‌وناوه‌وه مابۆوه.
هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌ر به‌و تۆپه شه‌هید مام هێرشیش بریندار ببوو، به په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی به‌رگه‌ڵوو و دواتر بۆ قزله‌ر بۆ ماڵی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ند. شه‌هیدبوونی بێستوونی برام (مام شۆڕش) به‌و جۆره تراژیدیا بوو، وێنه‌ی نه‌بووه یان نه‌مبیستووه، بۆیه پێویسته بكرێته فیلم كه چۆن كه‌سێكی ئاوا گه‌وره كه‌ته له چركه‌یه‌كدا چه‌ند پارچه‌یه‌كی مایه‌وه، ئه‌وه‌ش كه مابۆوه كاك حاكم قادر و كاك قادری حاجی عه‌لی كۆیانكردبۆوه و كردبوویانه ناو سندوقێكی ترێ.
بردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی شه‌هید مام شۆڕش بۆ سلێمانی له لایه‌ن تێكۆشه‌ری ناسراو كاك محه‌مه‌د كوردستانی و ئاسۆی كوڕیه‌وه، ئازایه‌تی و جوامێرییه‌كی زۆربوو، له‌و روه‌وه‌شه‌وه یاسینی برای گێڕایه‌وه: بارودۆخه‌كه‌ی ئه‌وكاته زۆر سه‌خت بوو، بردنه‌وه‌ی ته‌رمی پیشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ سلێمانی و به‌ناو ئه‌و هه‌موو بازگه و هێزه‌ی به‌عسدا، شتێكه له ئازایه‌تیش به‌ده‌ره.
كاك محه‌مه‌د كوردستانی كه هه‌موو كوڕه‌كانی پێشمه‌رگه‌بوون، كاری هێنان و بردنی خۆراك و ئازوقه‌ی ده‌كرد، له پلانێكی تۆكمه‌دا و به ئۆتۆمبێلێك له گه‌ڵ كاك ئاسۆی كوڕی، ته‌رمه پارچه‌پارچه‌بووه‌كه‌ی مام شۆڕ‌شیان خسته ناو سندوقێكی ترێوه و له‌ناو باری ئۆتۆمبێله‌كه‌دا شاردیانه‌وه و به‌نهێنی و ئازایه‌تییه‌كی زۆره‌وه، به‌بێ گوێدانه مه‌ترسیی گیان و سه‌روه‌تی خۆیان، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان له سه‌رگه‌ڵووه‌وه گه‌یانده‌وه سلێمانی.
ئالان محه‌مه‌د جه‌زا