شه‌هید ئه‌حمه‌د برایم كه‌لێته‌یی، په‌روه‌رده‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ربوو، پێش خۆی برایه‌كی تری پێشمه‌رگه بوو له كه‌رتی چواری تیپی 78ی كارۆخ.
بنه‌ماڵه‌یه‌كی دڵسۆز و خه‌باتگێڕێكی كوردایه‌تی و رێبازه‌كه‌ی (مام) بوون، له دوای راپه‌ڕینش درێژه‌پێده‌ری هه‌مان رێبازی گیانی كوردایه‌تی و دڵسۆزی شاخ بوون.
شه‌هید ئه‌حمه‌د كه‌لێته‌یی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز و گوێڕایه‌ڵ و به ئه‌مه‌ك بوو به‌رامبه‌ر نیشتمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه، مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا و له شه‌ڕێكی نه‌گریس و داسه‌پاودا به‌سه‌ر یه‌كێتیدا، له رۆژی 24/8/1994دا له سنووری قه‌سرێ، شه‌هیدكرا.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید ئه‌حمه‌د برایم حه‌مه‌د لاس ناسراو به ئه‌حمه‌د كه‌لێته‌یی، له دایكبووی ساڵی 1968ی گوندی (كه‌لێته)ی پارێزگای هه‌ولێر.
به مێردمنداڵی په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و ساڵی 1980 بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌ندكراوه له زیندانی رواندز.
ساڵی 1986 بووه به پێشمه‌رگه‌ی هێزی به‌رگری له سنووری گونده‌كه‌یان، ساڵی 1987 بووه به پێشمه‌رگه له كه‌رتی پێنجی تیپی 78ی كارۆخ.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداریی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی سنووری تیپه‌كه‌ی كردووه و رۆڵی كارای هه‌بووه.
له راپه‌ڕینی 1991 به‌شداریكردووه له رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و له له‌شكری كارۆخ درێژه‌ی به پێشمه‌رگایه‌تی داوه.
رۆژی24/8/1994 له چیای كوخه‌ی میحوه‌ری قه‌سرێ، شه‌هیدكرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك