شه‌هید ته‌ها عومه‌ر سه‌عد عه‌بدوڵڵا، له دایكبووی ساڵی 1953ی گوندی به‌روشكای سه‌عدین ئاغا له ناحیه‌ی مانگێشكێ-ی پارێزگای دهۆكه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له گونده‌كه‌ی ته‌واوكردووه.
ساڵی 1973 بووه به پێشمه‌رگه له شۆڕشی ئه‌یلول تا نسكۆی 1975، دوای ده‌رچوونی به‌یانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ (نافع ساڵح سه‌عید)ی ئامۆزای له گونده‌كه‌ی خۆیانه‌وه خۆیان ده‌گه‌یننه سوریا و له رۆژئاوای كوردستان په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ و هاوڕێكانی له خوله‌كانی سه‌ربازی و هۆشیاری و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وی خه‌باتی چه‌كدار، به‌شداری ده‌كه‌ن، له یه‌كی حوزه‌یرانی ساڵی 1976 له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كه‌ی بادینان به‌سه‌رپه‌رشتی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ له ماڵی (خه‌لیل عه‌بدی سوور)ی كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی قامیشلۆوه، به‌ره‌و باشووری كوردستان به‌ڕێده‌كه‌ون، له ده‌روازه‌ی سنووری دێریكی رۆژئاڤای كوردستان له رێگه‌ی كه‌سێك به‌ناوی (مستێ سمۆ)، له گوندی(مه‌رزێ) له نزیك عیندیوه‌ر، له رووباری دیجله په‌ڕینه‌وه بۆ ناو خاكی جه‌زیره‌ی بۆتان له باكووری كوردستان.
له كتێبی (كاروانی 38 شۆڕشگێڕه‌كه)ی بڵند شاڵی له لاپه‌ڕه‌ی 76دا، نووسراوه: (دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كه‌یان بۆ ده‌ڤه‌ری بادینان به‌سه‌ركردایه‌تی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ، دابه‌شی چوار مه‌فره‌زه ده‌بن، مه‌فره‌زه‌كه‌ی دهۆك مه‌فره‌زه ناوه‌ندیه‌كه، به‌سه‌ركردایه‌تی ئیبراهیم عه‌زۆ بۆ گوندی (به‌روشكا سه‌عدین ئاغا) رۆیشتن و له نزیك گونده‌كه له‌سه‌ر كانییه‌كی ناو بێستانه‌كانی گونده‌كه حه‌وانه‌وه، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان كه گه‌نجێك بوو به‌ناوی ته‌ها و هه‌ڤاڵانی به (تاهیر به‌روشكی) ناویان ده‌برد خه‌ڵكی گونده‌كه بوو، له‌وێ ته‌ها داوای له عه‌زۆ كرد رێگه‌ی پێ بدا بچێته‌وه سه‌رێك له دایك و باوكی بدا، ئیبراهیم عه‌زۆش رێگه‌ی پێدا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عید عومه‌ر به‌روشكی، برای شه‌هید ته‌ها، وتی: له‌بیرمه له مانگی نۆی ساڵی 1976 شه‌هید ته‌ها له‌گه‌ل دوو هاوڕێی له شه‌ودا سه‌ردانیان كردین، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن چوونه ئه‌شكه‌وتی (حاجی به‌كر) له دۆڵی كوركا له سنووری گوندی (به‌روشكا سه‌عدین ئاغا)، بۆ به‌یانی من و دایكم، به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كان سه‌ردانی ئه‌شكه‌وته‌كه‌مان كرد و نانی به‌یانی و پاره و جلوبه‌رگی پێویستمان بۆ برد، دوو شه‌و له‌وێ مانه‌وه، باسی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كدارییان بۆ كردین، هه‌رچه‌نده داوامان لێ‌كرد وازبهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ لای هه‌ڤاڵه‌كانی، ئه‌وه دواجار بوو كه براكه‌م ببینین، به‌داخه‌وه به ناپاكی له لایه‌ن خه‌ڵكی گوندی (هه‌دریسێ)ی باكووری كوردستان به دیل گیران و و دوای مانه‌وه‌ی 13 رۆژ له ماڵی (عه‌لیێ هه‌وێ)ی یه‌كێك له گه‌وره‌كانی ئه‌و گونده، ده‌گۆازرێنه‌وه بۆ ئه‌شكه‌وتی(باڤێ) و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا شه‌هیدكران.
ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی