ئیڤۆ مۆرالێس دەڵیت دەگەڕێمەوە

02:31 - 2023-09-25
جیهان
306 جار خوێندراوەتەوە

ئیڤۆ مۆرالێس، سەرۆکی پێشووی پۆلیڤیا کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە دەسەڵات دوورخرایەوە، دەڵێت دەگەڕێمەوە و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید دەکات.
 مۆرالێس رایگەیاندووە کە داواکاری لایەنگرانی قبووڵ دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2025 ی سەرۆکایەتی پۆلیڤیا خۆی بۆ سەرۆکی وڵات کاندید بکاتەوە.
 مۆرالێس پاش ئەوەی لە ساڵی 2006 بووە سەرۆکی پۆلیڤیا و لە ساڵی 2019 لە دەسەڵات دوورخرایەوە و وڵاتی بەجێهێشت و رایگەیاند کە ئەوەی بەرامبەری کراوە کودەتایەک بووە بە پشتیوانی ئەمریکا.
ئیڤۆ مۆرالێس ئێستا بۆ خولی  چوارەم، دەیەوێت بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی خۆی کاندید بکاتەوە و دەسەڵات بگرێتەوە دەست.

سەرچاوە: RT

بابەتە پەیوەندیدارەکان