سبەینێ 27-9-2023 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەبەستێت و 600 ئەندام بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکارییەکان کراون، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت: "له كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت. له دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت".
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆ 10 کەس کەم دەبنەوە
سه‌ركه‌وت زه‌كی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیازی دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی".
وتیشی، "یەکێک لەو ئەنجومانەی پێشنیازکراون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ، یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ر‌ه‌نگه 100 ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
وتیشی: "هه‌ر له كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت، له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش. دووپاتیشیكرده‌وه، یه‌كێتی له‌پێناوی خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا گۆڕ‌انكاری له شێوازی بەڕێوەبردندا ده‌كات".
260 ئەندامی کۆنگرە لە مەڵبەند و مەکتەبەکان دیاریکران
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا 260 ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە دیاریکران.
تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکاندا 260 ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا دیاریکران، کە 175 ئەندامیان لە مەڵبەندەکانن و 85 ئەندامیشیان لە مەکتەبەکان بوون".
وتیشی، "هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بکەین، له‌پێناوی خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان"، تەلار لەتیف وایوت.
ئەمەش لە کاتێکدایە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێش وادەی دیاریکراو کۆنگرە دەبەستێت.
PUKMEDIA