BTS ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمار کرد

11:14 - 2022-05-18
هەمەرەنگ
488 جار خوێندراوەتەوە

گروپی میوزیکی کۆری بەناوبانگ بی تی ئێس رۆژی 15 ئەم مانگە لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی بیلبۆرد-ی ئەمریکی بۆ میوزیک بۆ ساڵی 2022 دوای ئەوەی بۆ شەش خەڵات کاندید کرابوون سێ خەڵاتیان بردەوە ئەوانەش خەڵاتی باشترین گروپ و باشترین هونەرمەند بۆ زۆرترین فرۆشی گۆرانی و خەڵاتی زۆرترین فرۆشی گۆرانی بۆ گۆرانییە بەناوبانگەکەیان کە ئەویش گۆرانی Butter ە، شایەنی باسە ئەم گروپە لە ساڵی 2017 ەوە بۆ خەڵاتەکانی بیلبۆرد کاندید دەکرێن و هەموو ساڵێک ئەو خەڵاتەیان بردۆتەوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە سێ خەڵات بە یەکجار وەربگرن و بەو شێوەیەش پێشی گروپی دێستنیس چایەڵدیان دایەوە کە 17 ساڵە هیچ گروپێک نەیتوانیوە ئەو ژمارەیەی ئەوان بشکێنێت و بوونە ئەو گروپەی زۆرترین خەڵاتی بیلبۆردیان بردۆتەوە لە مێژوودا کە 12 خەڵاتە.
ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: btstoday.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان