بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی ئەوەندە بەهێزە پێش دوو هەڵبژاردن، كۆنگرە دەبەستێت

02:13 - 2023-09-27
کوردستان
3675 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە بە فەلسەفەی سەرۆك مام جەلال سیاسەت دەكەین دەشڵێت، "یەكێتی ئەوەندە بەهێزە پێش دوو هەڵبژاردن، كۆنگرە دەبەستێت".
سەرۆك بافڵ لە كۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا وتارێكی پێشكەشكرد و بەخێرهاتنی سەرجەم میوانان و ئەندامانی کۆنگرەی كرد و رایگەیاند، دەبێت بەرگری لە میللەتەكەمان بكەین، ئێمە بە فەلسەفەی سەرۆك مام جەلال سیاسەت دەكەین. "یەكێتی ئەوەندە بەهێزە لە پێش دوو هەڵبژاردن كۆنگرە دەبەستێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەمڕۆوە قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكەین و پێویستە حزبەكەمان یەكڕیز بێت و یەكێتی دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا بەهێز بكات و ئامانجیشی خزمەتی میللەكەمانە. دەبێت کوردستان بکرێت بە بەھەشتێک تا خەڵک بتوانێت بەئازادی تێیدابژیت و بێ ترس رای خۆی بڵێت.
وتیشی، “داوا لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دەكەم بەرنامەیەك دابنرێت كە بتوانرێت خزمەتی گەنجان بكات. راستە ئێمە نەوت و غازمان هەیە، بەڵام خزمەتكردنی گەنجان لەم قۆناغەدا پێویستە".
پاشان وتی: "ئه‌مڕ‌ۆ لێره‌ین هه‌تا به‌رۆحییه‌تێكی مام جه‌لالییه‌وه‌، یه‌كێتی به‌ره‌وپێش به‌رین و بۆ رۆحی شه‌هیده‌كانمان و میلله‌ته‌كه‌مان یه‌كێتی سه‌ربخه‌ین و حزبه‌كه‌مان یه‌كڕیز بكه‌ین و ده‌ستی برایه‌تی ئاشتی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان درێژ بكه‌ین".
راشیگه‌یاند، "له‌ كۆنگره‌دا هه‌ر پله‌و پۆستێكم پێ ببه‌خشرێت به‌خوێنی شه‌هید فه‌رمانده‌ ئاكام پشت له‌ هه‌ڤاڵه‌كانم ناكه‌م و قەت ناهێڵم نەیارەکانتان و دوژمنەکانتان زاڵ بن بەسەرتاندا، ئێمە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانین، ئێمە حزبی تێکۆشان و شەهیدانین، ئێمە حزبی قارەمانەکانین، حزبی دیکتاتۆر روخێنەرین و تەنها بۆ خوای گەورە سەر دادەنەوێنین و بەس، هەروەها هه‌وڵی ئاشتبوونه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ده‌م و هه‌وڵی گرنگیپێدانی گه‌نجان و ژنان ده‌ده‌م كه‌ له‌ئێستادا وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراون".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "بۆ ئاینده‌مان به‌ رۆحییه‌تی یه‌كێتییه‌كی به‌هێزه‌وه‌، له‌پێناوی خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان، له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بین و قۆناغێكی نوێی خزمه‌ت ده‌ستپێده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به‌ چاوی رێزه‌وه‌ له‌ شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ڕ‌وانین".
وتیشی، تێکۆشەرەکانمان، ماڵە شەھیدەکانمان، زیندانییە سیاسییەکانمان، کەمئەندامان و پێشمەرگەکانمان، دۆست و ھەڤاڵەكانمان، میللەتەکەمان دەخەینە سەر سەرو سەرچاومان.

#کۆنگرەی پێنجەم #بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان