ئەم ژمارەیەش کۆمەڵێک بابەتی هەمەجۆری لەخۆگرتووە.
دۆسێی ئەم ژمارەیە تایبەتە بە پاشای حەیرانبێژی کوردیی رەسوڵ بێزار گەردی، دیداریش لەگەڵ خاتوو شوکریە حەمەدەمین رواندزی کراوە.
لەم ژمارەیەوە بە ئەڵقە بیرەوەرییەکانی دکتۆر جەمیل عیسا بڵاودەکرێتەوە.
دیوان گۆڤارێکی مانگانەی ئەدەبی و رۆشنبیری گشتییە، ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەری دەکات.