بۆ یەکەمجار، رۆبۆتێک دەبێتە بەڕێوەبەری کۆمپانیا

08:00 - 2023-09-29
هەمەرەنگ
3951 جار خوێندراوەتەوە

رۆبۆتێک بەناوی "میکا" لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، خۆی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دیکتادۆری پۆڵەندی،  ناساند.
میکا لە کۆنگرەکەدا وتویەتی، ماوەی ساڵێکە لە ژێر تاقیکردنەوەدام وەک بەڕێوەبەر لەم کۆمپانیایە و زۆر بەباشی کارم کردووە".
ئەمەش یەکەمجارە  پشتبەستن بە زیرەکی دەستکرد، رۆبۆتێک ببێتە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک، بە جۆرێک کە توانای یەکلاکردنەوەی داتا زۆرەکانی هەیە و 24 کاتژمێریش لە رۆژێکدا بێ پشوودان کاردەکات و دەتوانێت بڕیاری گونجاو بدات بۆ کۆمپانیاکە.


سەرچاوە: bbc

بابەتە پەیوەندیدارەکان