سەرۆک بافڵ چاوی بەو خێزان و لایەنگرانەی یەکێتی کەوت کە بۆ بینینی هاتبوونە بەردەم هۆڵی کۆنگرە

12:37 - 2023-09-30
کوردستان
482 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کارەکانی سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی بەجێهێشت و لە نزیکەوە چاوی بە هەموو ئەو خێزان و لایەنگرانەی یەکێتی کەوت کە بۆ بینینی سەرۆک بافڵ هاتبوونە بەردەم هۆڵی کۆنگرە و داواکارییان هەبوو.
سەرۆک بافڵ سوپاسی پەرۆشیی ئەو دڵسۆزانەی یەکێتی کرد و جگەلە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، بەڵێنی هاوکاری و خزمەتی زیاتری پێدان.

#کۆنگرەی پێنجەم #بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان