هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو وەستا حەسەنی کەبابچی كرد.
لە دیدارەكەدا خانەوادەی وەستا حەسەن سوپاسی هێزەكانی ئاسایشیان كرد كە لە ماوەیەكی كورتدا تۆمەتباری كوشتنی (رۆژ حەسەن) دەستگیركرا و داواشیانكرد، لە بەرامبەر خوێنی كوڕەكەیان یاسا سەروەر بێت.
لە بەرامبەردا هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ خانەوادەکەیان، جەختیشیكردەوە كەیسەكە رێرەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیاشیکردنەوە، هیچ کەسێک لەسەروو یاساوە نییە و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی هەموو هەوڵێك دەبنەوە كە ژیان و ئارامیی خەڵك بخاتە مەترسییەوە.
وتیشی، هێزەكانی ئاسایش لە خزمەتی سەروماڵی هاووڵاتییاندان و پاراستنیان ئەركی ئێمەیە.