قەڵەویی پەیوەندی بە 18 جۆر شێرپەنجەوە هەیە

10:32 - 2023-10-01
دووتوێ
300 جار خوێندراوەتەوە

ئا: مانی دڵشاد

لە توێژینەوەیەکی نوێدا هاتووە کێشی زیادەی لەش و قەڵەوی ئەگەری زۆرە مەترسی تووشبوون بە 18 جۆر شێرپەنجە زیاد بکات، شایەنی باسە پێشتر لە چەندین توێژینەوەدا ئاماژە بەوە درابوو ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زیادە یان قەڵەون مەترسییەکانی توشبوون بە گرێ شێرپەنجەییەکان تێیاندا زیاد دەبێت وەک شێرپەنجەی مەمک و ریخۆڵە و گورچیلە و پەنکریاس.
بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە یەکەمجارە کێشی زیادەی لەش ببەستێتەوە بەو ژمارە زۆرەی شێرپەنجەوە، وەک لە رۆژنامەی ئێندپێندت-ی بەریتانیدا هاتووە ئەم توێژینەوەیە کێشی لەشی بەستۆتەوە بە توشبوون بە شێرپەنجەی خوێنەوە، لەگەڵ شێرپەنجەی لیمفە گرێکان و میزەڵدان و سەر و مل، وەک سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە باسی دەکەن پێشتر ئەو جۆرە شێرپەنجانە بە کێشی زیادەی لەشەوە نەبەسترابوونەوە، ئەو تیمە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کاریگەری قەڵەوی لەسەر شێرپەنجە دەبێت بە هەند وەربگیرێت، هاوکات لە توێژینەوەیەکی دیکەدا لە گۆڤاری نەیچەر کۆمیونیکەیشندا بڵاوکراوەتەوە لێکۆڵەران تێیدا داتای زیاتر لە 2.6 ملیۆن کەسی باڵقیان وەرگرتووە تەمەنیان لە نێوان 40 ساڵ یان کەمتردا بووە و لە ساڵی 2009 وە و هیچ کامێکیان شێرپەنجەیان نەبووە، پاشان پشکنین بۆ قەبارە و بارستایی جەستەیان کراوە ئەوەی پێی دەوترێت «BMI» و بۆ ماوەی نۆ ساڵ چاودێری باری تەندروستیان کراوە، لەکۆی هەموو بەشداربووەکان زیاتر لە 225 هەزار کەسیان لە کۆتایی توێژینەوەکەدا تووشی شێرپەنجە بوون، لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو بەشداربوانەی کێشی زیادەی لەشیان هەبووە یان قەڵەو بوون پێش گەیشتن بە تەمەنی 40 ساڵی زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەبووە تووشی 18 جۆر لە شێرپەنجە ببن، دواجار لێکۆڵەران دەڵێن: ئەو ئەنجامانەی پێی گەیشتووین ستراتیژەکانی تەندروستی گشتی بۆ خۆ پاراستن لە شێرپەنجە پاڵپشتی دەکەن کە جەخت لەوە دەکاتەوە دەبێت لە تەمەنێکی زووەوە رووبەڕووی قەڵەوی و کێشی زیادەی لەشمان بینەوە.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پارێزگاریکردن لە کێشێکی تەندروست بە درێژایی ژیان یەکێکە لەو کارە گرنگانەی کەسەکان دەتوانن بیکەن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
سەرچاوە: سکای نیوز  

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان