وڵاتان بۆ ناوی خۆیان دەگۆڕن؟

10:36 - 2023-10-01
دووتوێ
319 جار خوێندراوەتەوە

لەسەرتاسەری جیهاندا 195 وڵاتی جیاجیا هەیە، بەدرێژایی مێژوو ژمارەیەک لەوانە بەهۆکاری جوگرافی یان سیاسی، جیۆپۆلەتیک ناوی خۆیان گۆڕیوە، هەرچەندە ئەو گۆڕینە هەروا سادە نییە و رەزامەندی زۆر لایەنی نێودەوڵەتی و خەرجییەکی زۆریشی دەوێت، بەڵام هەریەکەیان پاساوی تایبەتی هەیە بۆ گۆڕینی  ناوەکەی.
مەقدۆنیا
لەدوای جیابوونەوەی لە یوگۆسلافیا ویستیان ناوی کۆماری مەقدۆنیا لەخۆیان بنێن، بەڵام  لەبەرئەوەی لەگەڵ یۆنان تووشی کێشە بوون، چونکە ئەوانیش لەباکووری وڵاتەکە شارێکی گەورەیان هەیە بەوناوەوە، یۆنان نەیهێشت بەو ناوە بچنە ناو هاوپەیمانی ناتۆ، بۆیە ناچار بوون ناوی خۆیان بگۆڕن بۆ مەقدۆنیا.
هۆڵەندا
بۆ ئاسانکردن و بەمارکەکردنی هۆڵەندا لەساڵی 2020 بەفەرمی ناوی خۆی کردە نێدەرلاند، جگەلەوەش جاران باکوور و باشووری هۆڵەندای هەبوو، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە هەمووی بووە بە Nederland ، ئەو ناوگۆڕینەشی 319 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
ئێران
بەپێی مێژوونوسە یۆنانیەکان ئێرانی ئێستا جاران تا 1935 یش دەوڵەتی فارس بووە، بەڵام دەسەڵاتی ئەوسا گۆڕیویەتی بۆ ئێران.
ئەسیوبیا
ئیمپراتۆریەتی ئەسیوبی لەسەدەی 12 وڵاتی حەبەشەیان دامەزراندووە و تا سەدەی   20هەر ئەو ناوە بووە، لە جەنگی جیهانی دووەم پادشای دەیەمی وڵات ناوەکەی کردە ئەسیوبیا و رووبەرەکەی فراوانتر کرد.

سریلانکا
لە 1905 پورتوگالیەکان وڵاتی سیلانیان دۆزیەوە و کردیانە یەکێک لە ئیمپراتۆریەتەکانیان، ئەو ناوە تا ساڵی 1948 مایەوە، لە 2011 ئەو شارەی مالیزیا کە دوورگەیەکی گەورەیە بووبە سریلانکا.
ئەسواتینی
لەساڵی 2018 شای وڵاتی ئەفریقی ناوی سازیلاندی وڵاتەکەی گۆڕی بۆئەسواتینی کە پێی وابوو ئەوە هەنگاوێکە بۆ رزگاربوون لە رابردووی داگیرکاری سەر وڵاتەکەی، جگەلەوەش پادشا ئەیوت ئەو ناوە لە سویسراوە نزیکە، بۆیە لە یادی پەنجا ساڵەی دروستبوونی وڵاتەکەیدا 
ناوەکەیان گۆڕی.
چیک
بۆ ساناکردنی ناوی وڵاتەکەیان لە 1916 کۆماری چیک ناوی خۆی کردە چیک یان چیکیا کە بۆ زمانەکانی فەرەنسی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و روسی و چینی سادەتر دەنوسرێ و دەردەبڕدرێت.

بۆرکینا فاسۆ
لەساڵی 1984 «تۆماس سانکارا»  حاکمی وڵاتی ئەلتۆڤۆڵتای ئەفریقیا ناوی وڵاتەکەی بۆ بۆرکینا فاسۆ گۆڕی و بەمانای خاکی پاڵەوانەکان دێت، کەچی ناوی پێشوو ناوی رووبارێک بوو.
میانمار
لە1989 دەسەڵاتی سەربازی پێداگری کرد لەسەر ئەوەی ناوی وڵاتی بۆرما بۆ میانمار بگۆڕێت بە پاساوی ئەوەی زمانەکەیان ناوی میانمایە، بەڵام تائێستا ئەو هەوڵەیان سەری نەگرتووەو هەردوو ناوەکە بەکاردێت.
ئێرلەندا
لەساڵی 1937 بۆ ئەوەی هەموو جۆرە لێکچوون و پەیوەندیەکیان لەگەڵ بەریتانیا ببڕن، وڵاتی ئێرلەندای سەربەخۆ ناوی خۆی کردووە ئێرلەندا.
تایلاند
لە سەدەی 16 پورتوگالیەکان بەو وڵاتەیان دەوت سیام بەڵام لە 1938 سەرۆکی پارتی رادیکال وەک دیکتاتۆرێک هەڵکەوت و ناوەکەی بۆ تایلاند گۆڕی، بە واتای وڵاتی شۆڕشگێڕەکان دێ و مەبەستیشی رزگاربوونیانە لە دەستی چینییەکان.
تورکیا
لە تازەترین گۆڕانکاری کە حکومەتی تورکیا بۆ ناوەکەی گۆڕیویەتی ساڵی پار بوو کە بەبڕیار ئەردۆغان ناوی وڵات لە Turkey کردە Trkkiye  کەپێی وایە گوزارشت لە کلتور و شارستانیەتی گەلەکەی دەکات، هەندێک دەڵێن ناوە کۆنەکە واتە « کەڵەشێری رۆمی» بۆیە پەسەند نەبووە.


سەرچاوە: Holland.com, Bussiness Insider

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان