پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بە سەركەوتوویی كۆتایی هات

09:39 - 2023-10-02
کوردستان
436 جار خوێندراوەتەوە

دوانیوەڕۆی دوێنێ 1/10/2023، دوای ئەوەی تەواوی مادە، خاڵ و بڕگەكانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندكرا و ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتی هەڵبژێردرا، پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
لەوبارەیەوە، تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: «پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بە سەركەوتوویی كۆتاییپێهێنرا و 60 ئەندام بوونە ئەندامی نوێی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان»، وتیشی: ئەندامانی كۆنگرە بە رۆحێكی حزبی و هەڤاڵانە لەماوەی پێنج رۆژدا و لە رۆژی 27/9/2023وە كارەكانی كۆنگرەیان جێبەجێكرد و توانییان مێژوویەكی دیكەی پڕ سەروەریی و دیموكراسی بخەنە سەر خەرمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان».
هەر لە كۆنگرەی پێنجەمدا جگە لە پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی هەڵبژێردرا.
هەروەها بەپێی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ حاجی مەسیفی دەستنیشانكرد وەك سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان