تەنیا دوو ماستەرز ماون بکرێن

10:43 - 2023-10-02
وەرزش
210 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل


تائێستا هەشت ماستەرز و چوار گراند سلام كراون، تەنیا دوو ماستەرز ماوە بکرێن ئەوانیش هەردوو ماستەرزی شەنگهای     (4 تا 10/10) لە چین و رۆلێکس پاریس  (30/10 تا 5/11) لە فەرەنسا.
جگە لە ماستەرز و گراند سلامەکان ئەم پاڵەوانێتییانەش ساڵانە دەکرێن و هیچیان لە ماستەرزو گراند سلامەکان کەمتر نییە؛
* (نیتۆ ATP فیناڵس) 12/11/2023 دەستپێدەكات.
*خولی كۆتایی كچان (WTA  ئیلیت ترۆفی) لە چین 24/10 دەستپێدەكات.
* گوادالاخارای مەكسیك ئەمیش پاڵەوانێتییەکی تری 1000 خاڵیی بوو   24/9 یاریی کۆتاییەکەی کراو مارییا ساکاری یۆنانی جامەکەی بەرزکردەوەو لە یاریی کۆتاییدا 2-0 لە کارۆلین دۆلیهدی ئەمریکی بردەوە.
ئەوانەی كراون
ئەو ماستەرز و گراند سلامانەی تا ئێستا كراون ئەمانەی خوارەوەن كە بەرامبەریان پاڵەوانەكانیشیان نووسراوە:
*گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن   (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – سابالینكا).
*گراند سلامی رۆڵاند گارۆس لە فەرەنسا (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – شیڤۆنتیک).
*گراند سلامی ویبڵدۆن لە لەندەن (کوڕان- کارلۆس ئەلکاراز)(کچان-مارکیتا ڤندرۆسۆڤا-چیک).
*گراند سلامی یو ئێس ئۆپین، 28/8 دەستیپێکر و 10/9 کۆتییهات،کچان (کۆکۆجۆف-ئەمریکا، کوڕان-نۆڤاک جۆکۆڤیچ).
*ماستەرزی ئیندیانا وێڵز (كوڕان-ئەلكاراز) (كچان –رایباكینا).
*ماستەرزی مەیامی (كوڕان-میدڤیدیێڤ) (كچان – كفیتۆڤا).
*ماستەرزی مۆنتیكارلۆ (كوڕان-رۆبۆلیڤ).
*ماستەرزی مەدرید (كوڕان-ئەلكاراز)(كچان – سابالینكا).
*ماستەرزی رۆما(كوڕان-میدڤیدیێڤ)(كچان – رایباكینا).
*ماستەرزی تۆرینتۆ (كوڕان-جۆن ئیسنە).
*ماستەرزی مۆنتریال (كچان – جیسیکا بیگۆلا).
*ماستەرزی سینسیناتی - ئەمریکا (کوڕان – نۆڤاک جۆکۆڤیچ)                    (کچان - کۆکۆجۆڤ).

ماستەرزەکانی تر
ئێستا دوو ماستەرز ماون بكرێن؛
*  ماستەرزی شەنگهای،  بۆ كوڕان و كچان 4/10/2023  لە چین دەستپێدەكات.
 * ماستەرزی رۆلێكس پاریس لە فەرەنسا 30/10/2023  دەستپێدەكات.
لەگەڵ ئەم پاڵەوانێتییە مەزنانەدا چەندین پاڵەوانێتیی 250 خاڵ و 500 خاڵی تریش یان کراون یان بەردەوامن یان پێش دوا دوو ماستەرزو پاش دوا دوو ماستەرزەکە دەکرێن.
ئێستا پاڵەوانێتیی پەکین (500 خاڵ) بۆ کوڕان بەردەوامەو لە دووەم قۆناغی یارییەکانیدایە، پێش ئەمیش پاڵەوانێتیی چینگدوو (250 خاڵ) کۆتاییهات و زڤیریڤی ئەڵمانی لە یاریی کۆتاییدا لە رۆمان سیڤیۆلینی روسی بردەوە، رۆژی 10/6 یش پاڵەوانێتیی تۆکیۆ         (500 خاڵ) دەستپێدەکات.
بۆ کچانیش پاڵەوانێتیی نینگبۆ لە چین (250 خاڵ) رۆژی شەممەی رابردوو کۆتاییهات و ئونس جابری تونسی یەکەم بوو، لە یاریی کۆتاییدا 2-0 لە دیانا شنایدەری روسیی بردەوە، دەبێت دوێنێ 1/10 جیسیکا بیگۆلای ئەمریکی و ڤیرۆنیکا ئۆدمیرتۆڤی روسی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی تۆکیۆ پان پاسفیکیان کردبێت، رۆژی 8/10 ش پاڵەوانێتیی پەکین دەستپێدەکات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان