جێگرەوەكانی ئەنچیلۆتی كێن؟

10:48 - 2023-10-02
وەرزش
386 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ


ماوەیەكی زۆرە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەنجام و پلانی یارییكردنی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئێستای یانەكەیان رازی نییە و وەك دەڵێن ئەمساڵ بە زۆری زۆرداری لە ئەركەكەیدا ماوەتەوە.
ئەم مانەوەیە وەك پاداشتێكی یانەكەیە بۆ ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە، چونكە وەرزی ئایندە بۆندەكەی كۆتاییدێت و دەڕوات، وەك رۆژنامەكان و شارەزیانی یارییەكەش باسی لێوەدەكەن، دوای كۆتاییهاتنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.
هەرلە ئێستاوە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت شوێنگرەوەیەكی باش دیاریی بكات بۆ ئەم ئەركە و ناوی چەندین كەس لە ئارادان و لەسەر مێزی ئیدارەی یانەكەیە، بەهێزترینیان چاڤی ئەلۆنسۆ و رائۆڵ گۆنزالیسی هەردوو یاریزانی پێشووی یانەكەن.
رائۆڵ ئێستا راهێنەری تیپی لاوانی یانەكەیە، چاڤی ئەلۆنسۆش ئێستا راهێنەری یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانییە، لە دوا دیداری رۆژنامەوانیدا ئەو پرسیارە لە ئەلۆنسۆ كراوە كە ئایا ئەو دەنگۆیانە راستن كە وەرزی ئایندە روودەكەیتە مەدرید، ئەوەیش لەوەڵامدا رەتی نەكردۆتەوەو پێی راگەیاندوون كە:
هێشتا كات زۆر زووە باسی ئەم مەسەلەیە بكەین، ئێمە ئێستا لە مانكی سێپتەمبەری 2023 داین، من ئێستا بە یانەی لیڤەركوزنەوە خەریكم، هەموو تەركیزم لەسەر ئەنجامی یارییەكان و تیپەكەیە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان