‏‎״دەستەبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵك״

09:07 - 2022-05-19
کوردستان
740 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە پێدرۆ مارتینیز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق.
لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە و رایگەیاند: دەبێت هەوڵەكانمان لەپێناوی دەستەبەركردنی ژیانێكی سەقامگیردا بێت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و عیراق.
‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان و هاریكاریی زیاتری نێوان هەردوولا كرایەوە بەجۆرێك كە لە خزمەت بەرژەوەندییە گشتییەكاندا بێت.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #هەرێمی كوردستان #بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان