سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزباییان لە سەرۆکی حکومەتەوە پێگەیشت

01:45 - 2023-10-03
کوردستان
410 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.  
هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
3/10/2023

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان