سودانی: سەرۆک مام جەلال هەموو ژیانی بۆ عیراقێكی دیموكراتدا تەرخانكرد

06:59 - 2023-10-03
عیراق
337 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال هەموو ژیانی خۆی بۆ عیراقێكی دیموكراتدا تەرخانكرد.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارەکەیدا رایگەیاند "پێش شەش ساڵ کەسایەتییەکی گەورە ئێمەی بەجێهێشت، سەرۆک مام جەلال فرەڕەنگی ئێمەی لەخۆگرتبوو، پیاوێک بوو بەوپەڕی لەخۆبردوویی و باوەڕەوە رووبەڕووی دیکتاتۆری بۆوە".
سودانی وتیشی، "سەرۆك مام جەلال هەموو ژیانی خۆی بۆ عیراقێكی دیموكراتدا تەرخانکرد و خەمخۆر و بەپەرۆشبوو بۆ چەسپاندنی زمانی دیالۆگ و زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکاندا لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عیراقدا".

بابەتە پەیوەندیدارەکان