پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا: ئومێدمان پێتانە كە یەكێتی چالاكتر بكەنەوە

11:26 - 2023-10-04
کوردستان
280 جار خوێندراوەتەوە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا، بروسكەیەكی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی كارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی ی.ن.ك-ەوە ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ كردووە كە تێیدا پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی نوێ و كادران و ئەندامانی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرە دەكەن.
لە بروسكەكدا هاتووە: «ئێمە متمانەمان پێتانە كە بڕیارەكانی كۆنگرەكەتان خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانیتان پتەوتر دەكات بۆ خزمەتی دۆزی گەلی كورد و هاوكار دەبێت لە یەكخستنی ریزەكانی بزووتنەوە سیاسییەكەی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاڵنگاریی و مەترسییانەی كە هەڕەشە لە دەستكەوتە نەتەوەییەكانمان دەكات كە بەخوێنی شەهیدان بەدیهاتوون و هەروەها ئومێدمان پێتانە كە یەكێتی چالاكتر بكەنەوە و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال رۆڵی زیاتر بخەنەوەگەڕ.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان