مەحمود چەلەبی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ دەكات

03:44 - 2023-10-04
کوردستان
366 جار خوێندراوەتەوە

 مەحمود چەلەبی، سەرۆكی پارتی ئیرادەیی نیشتمانیی توركمان بەبۆنەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات و رایدەگەیەنێت، هیوادارم هەروەك چۆن یەكێتی لە سەردەمی سەرۆم مام جەلال-دا یەكێك بوو لە حزبە بەهێزەكانی كوردستان و عیراق لە سەردەمی سەرۆك بافڵ-یشدا یەكێتیەكی بەهێزتر و سەركەوتوتر ببینین.

دەقی پیرۆزباییەكەی مەحمود چەلەبی... 

بەبۆنەی تەواوكردنی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كورستان، پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم هەروەك چۆن یەكێتی لە سەردەمی خودالێی خۆشبێت مام جەلالدا یەكێك بوو لە حزبە بەهێزەكانی كوردستان و عیراق هیوادارین لە سەردەمی جەنابیشتاندا یەكێتیەكی بەهێزتر و سەركەوتوتر ببینین.

كۆنگرەكەتان لە كاتێكدا كە هەرێمی كوردستان لە بەردەم چەندین قەیرانی سیاسی، ئابووری ، دارایی، بێمتمانەیی لە نێوان حزبە سیاسیەكاندایە، ئەم دۆخە نەخوازراوە پێویستی بە كاری پێكەوەیی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەكانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ قەیرانەكان و باشتركردنی دۆخی ژیان و بژێوی هاووڵاتیان.


سەرچاوە: كوردسات نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان