پەیامی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران

09:53 - 2023-10-09
کوردستان
512 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆكی بەڕێزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 


سلام علیكم
خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەكانی خۆم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی حزبی رەسەن و دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی عیراق ئاراستە بكەم، لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان رادەگەیەنم.
هیوادارم لەسایەی فەزڵی خودا و بەهاوكاری كۆدەنگی ناوخۆی حزب كە لە كۆنگرەی پێنجەمدا دەركەوت و بەپشتبەستن بەهێڵی بیركردنەوەی مەرحومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوكردنی یەكپارچەیی نیشتمانی عیراق، بینەری یەكێتیی ناوخۆیی و سەركەوتنی هەرچی زیاتری یەكێتیی نیشتمانی بین بۆ پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان.
لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەركەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران



# ئێران #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان