جارێکی تر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

11:15 - 2023-10-09
جیهان
395 جار خوێندراوەتەوە

ئاڵۆزییە سەربازییەکان و ناکۆکییە سیاسییەکان راستەوخۆ کاریگەرییان بەسەر گۆڕانکاری لە نرخی نەوتی خاوەوە هەیە لە جیهاندا.
هەرچەندە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر رێکخراوی ئۆپیک پڵەس هەوڵەکانی بۆ سەقامگیرکردنی نرخی نەوت چڕکردەوە بەڵام ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، جارێکی تر نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
بە جۆرێک نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گەیشتە 89 دۆلار بەرامبەر هەر بەرمیلێک.
هەرچەندە ئیسرائیل و فەلەستین بەرهەمهێنەری گەورەی نەوت نین لە جیهاندا، بەڵام تێکچوونی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە یەک لەسەر سێی نەوتی جیهان دابین دەکات، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

سەرچاوە: BBC

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان