سەرۆك كۆمار: پەسندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتیانەوە

09:53 - 2023-10-10
عیراق
414 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازیكرد لە وەفدێكی فراكسیۆنی تەقەدوم لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی عەبدولكەریم عەبتان ئەلجبوری.
لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بە گرنگیی كاراكردنی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ داڕشتنی یاسا و پەسندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی كە راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان هەیە، لەگرنگترینیان ئەنجومەنی باڵای ئاو، یاسای دادگای باڵای فیدراڵ، یاسای دەستەی باڵا بۆ هاریكاریكردنی ژنان و یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ و جەختیشیكردەوە لەسەر «پێویستیی رەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی گەل لەسەرووی هەموو پرسەكانی دیكەوە».
هەر لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بە گرنگی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پێویستیی بەڕێوەچوونی لەكاتی خۆیدا.
وەفدی میوانیش، جەختیان لە هەوڵەكانیان كردەوە لەگەڵ هەموو كادر و سەركردەكانیان بۆ فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو فراكسیۆن و لایەنەكاندا بۆ بەرجەستەكردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان