پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایش: نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە سیاسی بکرێت

09:51 - 2023-10-10
کوردستان
590 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەسەر پرسی عیراق کرد و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی پێشکەشکرد.

پێگەی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردۆتەوە، کۆبوونەوەکە تایبەتە بووە بە پرسەکانی بودجە و گەندەڵی و بێکاری و چاکسازی ئابووری و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و دۆخی ئەمنی لە عیراقدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق راپۆرتێکی دەربارەی دۆخی وڵاتەکە پێشکەشکرد و رایگەیاند، رێکەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم لەسەر پرسی مووچە کارێکی باش بووە، بەڵام بەس نییە و  نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە سیاسی بکرێت.

سەرچاوە: شەفەق نیوز

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان