له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
ئه‌كادیمی سوید خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی (2023) به‌خشی به شانۆنامه‌نووس و رۆماننووسی نه‌رویجی (یون فوسه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی «شانۆنامه‌كانی و داڕشتنی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌یه كه له گوتن نایه‌ت». یون فوسه به زمانی (نینوشك) ده‌قه‌كانی ده‌نووسێت كه شێوازێكی نوێی زمانی نه‌رویجییه، به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر له (40) ژانری جۆراو جۆر له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له چه‌ندین شانۆگه‌ری و رۆمان و كۆمه‌ڵه شیعر، وتار، كتێبی مناڵان و وه‌رگێڕانیش.
2-1
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شانۆگه‌رییه‌كانی له ئاستێكی به‌رفراواندا ده‌چنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، به‌ڵام به ژانره‌كانی دیكه‌شی ناسراوه. یون فوسه كه ته‌مه‌نی (64) ساڵه به یه‌كێك له شانۆنامه‌نووسه گه‌وره‌كانی جیهان داده‌نرێت و ده‌رچووی ئه‌ده‌بی پراكتیكییه له زانكۆی (بێرگن)، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه و هه‌تا كه‌ناری مه‌رگ رۆیشتووه، ئه‌م رووداوه كاریگه‌ریی و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له نووسینه‌كانیدا. یون فوسه به نووسینی رۆمانێك به ناوی (به‌له‌می ماڵه‌وه) له ساڵی (1989)دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ساڵی (1992)ش به شانۆگه‌ری (كه‌سێك دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه) ده‌چێته ناو دنیای شانۆوه. هه‌ر به‌م شانۆگه‌رییه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ناوبانگ په‌یدا ده‌كات، كاتێك شانۆگه‌رییه‌كه‌ی ساڵی (1999) له پاریس ده‌چێته سه‌ر ته‌ختەی شانۆ و (كلود ریجی) ده‌رهێنانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا گه‌لێك رۆمان، كورته‌چیرۆك، شیعر، كتێبی مناڵان، شانۆگه‌ری نووسیوه.
(900) جار
كاروانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نووسه‌ره چل ساڵه به‌رده‌وامه، له بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆمانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات به ناوی (Rodt svart)، (سوور و ره‌ش) له ساڵی (1983)دا، كه ده‌یان خه‌ڵاتی له‌سه‌ر وه‌رگرتووه. شانۆگه‌رییه‌كانی زیاتر له (900) جار له جیهاندا چوونه‌ته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ نووسه‌رێك كه له ژیاندا ماوه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه.
یون فوسه له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵییه‌وه ده‌ستی به نووسینی شیعر و كورته‌چیرۆك كردووه، ئه‌و كاته وه‌كو هۆكارێك بۆ هه‌ڵاتن له خه‌ڵك و په‌نایه‌كی ئارام په‌نای بۆ نووسین بردووه، هه‌ندێ جاریش خۆی وته‌نی نووسین نادیار و شاراوه‌یه و ده‌ڵێت « جاری وایه نووسین له رێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی سنووره‌كانی عه‌قڵه‌وه، ده‌بێته رێگایه‌ك بۆ چوونه ناو نادیاره‌وه.» كاتێك باسی بیره‌وه‌ریی مناڵی خۆی ده‌كات ده‌ڵێت: «باشترین بیره‌وه‌ریی مناڵیم هی ئه‌و كاتانه‌یه، كه له‌گه‌ڵ باوكمدا به سواری به‌له‌م ده‌چووین بۆ راوه‌ماسی له نیوه‌ڕۆوه بۆ شه‌و، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاوین و سه‌ره‌تای پایزدا .. ئه‌زموونی مانه‌وه له‌ناو به‌له‌مدا زۆر سه‌یره، به‌تایبه‌تی كه شه‌و دادێت له قووڵایی ئه‌و دیمه‌نه سروشتییه‌دا.»
***
لێره‌دا گفتوگۆیه‌كی كۆنی (كاریداد زڤیچ) له‌گه‌ڵ یون فوسه ده‌خوێنینه‌وه:
یون فوسه: «ئه‌وه‌ی زمان ده‌توانێت بیڵێت ته‌نیا شتێكی بچووكه له‌و شتانه‌ی كه وجودیان هه‌یه. ئه‌مه به‌لای منه‌وه روونه. پێم وایه شانۆگه‌رییه‌كانی من، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌م شته ده‌ڵێن-گرنگترین شت مه‌حاڵیی ده‌ربڕینه له رێگه‌ی وشه‌وه. جوانترین ساتی شانۆ و ئه‌وه‌ی ده‌ربڕینێكی هونه‌ری تری نییه، ئه‌و ساته‌یه كه فریشته‌یه‌ك به‌ناو ته‌خته‌ی شانۆكه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.»
كه‌سێك دێت بۆ ماڵه‌وه
یون فوسه، شانۆنامه‌نووسێكی پێشڕه‌وی نه‌رویجییه. به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له سه‌راپای ئه‌وروپادا بینراون، شانۆگه‌رییه‌كانی به باشترین شانۆگه‌ریی ئه‌وروپا له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. یه‌كه‌م به‌رهه‌می شانۆیی «كه‌سێك دێت بۆ ماڵه‌وه« به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چۆته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له‌وانه‌ش له شانۆی «دیس ئه‌ماندیرز»ی پاریس و له‌گه‌ڵ شانۆگه‌ری «ناو» كه له‌لایه‌ن گروپی شانۆیی «بێرلینێر سكابون»ه‌وه نمایش كراوه له فێستسڤاڵی سالسبورگدا چوونه‌ته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ. ئه‌م به‌رهه‌مه شانۆییانه ناوبانگی یون فوسه‌یان له ئه‌ورپا گه‌یانده لووتكه. ئێستا شانۆگه‌رییه‌كانی له ساڵێكدا سه‌د جار له سه‌رانسه‌ری دنیادا نمایش ده‌كرێن. نووسینه‌كانی بۆ نزیكه‌ی چل زمان ته‌رجه‌مه‌كراون و كۆی شانۆگه‌رییه‌كانی له‌لایه‌ن (ئۆبرون بۆكس)ه‌وه له له‌نده‌ن چاپكراوه.
گه‌لێك خه‌ڵاتی جۆراوجۆری وه‌رگرتووه، كه له‌ناویاندا خه‌ڵاتی نه‌رویجی ئیبسن، خه‌ڵاتی نوردیك بۆ شانۆنامه‌نووسان، خه‌ڵاتی نه‌مسایی نه‌سترۆی، به‌رچاو ده‌كه‌ون، چه‌ند ساڵ پێش ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتی نیشانه‌ی شاسواری فه‌ره‌نسای وه‌رگرتووه و خه‌ڵاتی رێزلێنانی ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجیشی وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هێشتا شانۆگه‌رییه‌كانی له ئه‌مریكا نمایش نه‌كرابوون، تا ئاخری له حوزه‌یرانی (2004) به شانۆگه‌ری (شه‌و گۆرانییه‌كانی ده‌ڵێت) ده‌رهێنانی «سارا كامیرۆن» چووه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی «كه‌ڵچه‌ر پروجێكت»ی مانهاتن، كه له ئه‌مریكا به رووداوێكی كه‌لتوری گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
من له به‌هاری (1998)دا یون فوسه‌م له شانۆی (تراڤێرس ئیدینبورگ) بینی، له‌و شوێنه‌دا كه هه‌ردووكمان نووسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بووین. له‌و كاته به‌دواوه چانسێكی باشمان هه‌بوو بۆ قسه‌كردن سه‌باره‌ت به هونه‌ر و ژیان. یون فوسه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م به‌رهه‌می كه له ئه‌مریكا نمایش كرا، گه‌وره‌یی نواند و ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر گفتوگۆیه‌كی ره‌سمی سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كه‌ی نیشان دا. ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه كراوه كه یون فوسه له نه‌رویج و من له لۆس ئه‌نجلوس بووم.
*كاریداد زڤیچ: ئیشه‌كانت له كاردانه‌وه‌ی «كه‌لتوری نوردیك»دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
-یون فوسه: من ته‌قریبه‌ن دڵنیام گه‌وره‌بوونم له كه‌ناری كۆمه‌ڵگای بچووكی نه‌رویجی له كه‌ناری ئاودڕی بچووكی «هاردنجه‌ر»، له خۆرئاوای نه‌رویج، زۆر كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر شێوازی نووسینم. له‌ڕاستیدا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وه‌نده سه‌رسوڕهێنه‌ره كه ته‌قریبه‌ن به‌لامه‌وه مه‌حاڵه بزانم تا چ راده‌یه‌كه؟ تۆ چیرۆكی ئه‌و ماسیه‌ت بیستووه كه هیچی له‌باره‌ی ده‌ریاوه نه‌ده‌زانی؟ من له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا به مه‌به‌ستی چوونه كۆلیج له جێگایه‌كی بچووك كه زۆر له شوێنی له‌دایكبوونم گه‌وره‌تر بوو، ماڵه‌وه‌م به‌جێهێشت. دوای سێ ساڵ چوومه جێگایه‌كی گه‌وره‌تر واته «بێرگن» دووه‌م شاری گه‌وره‌ی نه‌رویج، له‌وێ درێژه‌م به خوێندنه‌كه‌م دا و هێشتا له‌وێ ده‌ژیم. له بێرگن خانوویه‌كی كۆنم هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌شی سه‌ره‌كی نووسینه‌كانم له شوێنی له‌دایكبوونم نه‌بووه، له جێگایه‌ك بووه كه به‌ده‌گمه‌ن سه‌ردانی ده‌كه‌م، له خانوویه‌كی بچو‌وكدا له باكووری بێرگن كه دیمه‌نی ئاودڕێكی بچووك به‌رامبه‌ری بوو وه‌كو دیمه‌نی ئه‌و خانووه بچووكه‌ی مناڵیم تێدا به‌سه‌ر برد، له‌وێ ده‌نووسم. ته‌نیا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ساده‌یه، دیمه‌نی ئه‌و ئاودڕه، بۆ نووسینی من زۆر چاره‌نووسسازه. به‌جۆرێك پێویستم به‌وه‌یه ئه‌و ئاوه ببینم بۆ ئه‌وه‌ی بنووسم.
ره‌گه‌زێكیتر كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆتر و قابیلی تێگه‌یشتنی له‌سه‌ر نووسینی من هه‌یه، شێوازی قسه‌كردنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه گوندنشینه‌ی نه‌رویجه، ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به كه‌مدوویی به‌ناوبانگن. ئه‌وان ته‌قریبه‌ن مرۆڤی بێده‌نگن، هه‌مان كاره‌كته‌ره‌كانی شانۆگه‌رییه‌كانی من. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش به‌ناوبانگن كه هیچ كاتێك هه‌ستی خۆیان به‌ده‌نگی به‌رز ده‌رنابڕن. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ستیان به‌هێزه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستی خۆیان به‌جۆرێكی دیكه ده‌رده‌بڕن. تۆ به رووكه‌ش سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر ئاسان قسه ده‌كه‌یت، به‌ڵام له پشتی قسه‌كانه‌وه مه‌به‌ستێكی دیكه‌ت هه‌یه، جیاوازی نییه، پڕیت له هاوده‌ردی یان بێزاری، له نزیكه‌وه یان له دووره‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌مه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرجار ده‌ڵێن خه‌ڵكی شوێنی له‌دایكبوونی من سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن. له‌ڕاستیدا وان! هه‌رگیز مه‌به‌ست یان هه‌ستی خۆیان ده‌رنابڕن و له جیاتی ئه‌وه شتێكی دیكه ده‌ڵێن. قسه‌كردنیان دوو دیوه یان به توێكڵه.
*كاره‌كته‌ره‌كانی تۆ زۆر جار له داوی بێتوانایی خۆیاندا دیل ده‌بن تا خۆیان به‌ته‌واوی ئاشكرا بكه‌ن. زمانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌قاو ده‌قیان نییه له‌گه‌ڵ هه‌ستیاندا، به دیالۆگی له‌ناكاو، له هه‌وڵی بێ ئه‌نجامدا بۆ په‌یوه‌ندی به‌ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن. ئه‌مه به ته‌واوی سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی هه‌میشه‌یی هه‌لومه‌رجی مرۆڤ (هه‌موو مرۆڤه هۆشیاره‌كانی دنیا) راسته: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویستی به په‌یوه‌ندییه، هێشتا، ناتوانێت په‌یوه‌ندی واقیعی دروست بكات.
-یون فوسه: ئه‌وه‌ی زمان ده‌توانێت بیڵێت ته‌نیا شتێكی بچووكه له‌وه‌ی كه وجودی هه‌یه. ئه‌مه به‌لای منه‌وه روونه. پێم وایه شانۆگه‌رییه‌كانی من، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌م شته ده‌ڵێن-گرنگترین شت مه‌حاڵیی ده‌ربڕینه له رێگه‌ی وشه‌وه. ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی منه ئه‌وه‌یه باش بنووسم، دیسان ده‌توانم ئه‌وه‌ی به وشه قابیلی ده‌ربڕین نییه، ته‌سویری بكه‌م- ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی بێده‌نگی، له‌تكردن و بۆشاییه‌كانه‌وه گوزارشتی لێده‌كرێت. زۆرجار ده‌گوترێت كاره‌كته‌ره‌كانی من به ئاشكرا، به دوای دروستكردنی په‌یوه‌ندیدا وێڵ نین. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌سڵه‌ن وا نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان به ته‌واوی هه‌ست به یه‌كتری ده‌كه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌م، بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌كه‌یان پێویستیان به‌وه نییه رسته‌كه ته‌واو بكه‌ن. زۆر جار ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه كاره‌كته‌ره‌كان خاوه‌نی جۆرێك له ده‌روون بینین.
سه‌رچاوه: www. theater.ir