لەمەولا لە زریان و رەشەبا کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

10:07 - 2023-10-14
ئابووری
418 جار خوێندراوەتەوە

لە چین بزوێنەرێکی بەرهەمێهنانی کارەبا لە رێی هەواوە، توانی ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەرهەمهێنانی کارەبا تۆمار بکات.
بزوێنەری گیلدڤایند لە چین، توانی لە ماوەی شەو و رۆژێکدا 384 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.
ئەو رێژەیە لە کارەبا، یەکسانە بە دابینکردنی کارەبای 170 هەزار ماڵ لە چین و دابینکردنی کارەبا بۆ ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئەگەر 202 ملیۆن کیلۆمەتر بڕوات.
هەرچەندە زریانێکی بەهێز هۆکاری جووڵاندنەوەی بزوێنەرەکە بووە، بەڵام ئەوە بە دەستکەوتێکی گەورە لە بەرهەمهێنانی کارەبا دادەنرێت چونکە بزوێنەرەکانی تر لە جیهاندا لەکاتی زریان و تۆفاندا، رادەگیران بەڵام بزوێنەری گیلدڤایند بە جۆرێک دروستکراوە تاکو بتوانێت بەرەنگاری زریان و تۆفان و رەشەبا ببێتەوە.

سەرچاوە: euronews

#ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان