ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەستنیشان کرا

02:47 - 2023-10-15
کوردستان
271 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبۆوە و ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشانکرا.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕ‌ۆی مه‌كته‌بی سیاسیدا ئه‌ركی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی دیاریكرا و بڕ‌یاردرا ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی به‌م هه‌ڤاڵانه‌ بسپێردرێت:

قوباد تاڵه‌بانی / سه‌رپه‌رشتیاری سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ / وته‌بێژی یه‌كێتی

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ / لێپرسراوی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان

عیماد ئه‌حمه‌د/ لێپرسراوی راگه‌یاندن و هۆشیاری

بورهان سه‌عید سۆفی/ لێپرسراوی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان
 
سه‌ركه‌وت زه‌كی / لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن

ته‌لار له‌تیف / لێپرسراوی مه‌كته‌بی كاروباری یاسایی 

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان/ لێپرسراوی كاروباری شه‌هیدان

نزار ئامێدی / لێپرسراوی مه‌كته‌بی یه‌كێتی له‌ به‌غدا 

رزگار حاجی حه‌مه‌ / لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن

شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و شوان قادر/ لێپرسراوی دارایی و ئیداره‌ی گشتی 

یوسف گۆران / لێپرسراوی مه‌كته‌بی دیراسات

شاڵاو شێخ سه‌ڵاح/ لێپرسراوی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی مەکتەبی سیاسیدا گفتوگۆ لەبارەی مەڵبەندەکان دەکرێت و لێپرسراوی مەڵبەندەکان دیاری دەکرێن".


وتەبێژی یەکێتی وتیشی: "هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا تەئکیدکرایەوە کە وەفدێکی باڵا پێکدەهێنرێت و سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات بەمەبەستی روونکردنەوەی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای کۆنگرە و گرنگیدانی زیاتر بە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی و خزمەتکردنی خەڵک".

PUKMEDIA

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان