یەكێتی بۆ گەنجان خزمەت و هەلی كاری دەوێت

08:49 - 2023-10-16
کوردستان
393 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیداری مێری-دا رایگەیاند:
ئێمە بە جەماوەر و گەنجەكانمانەوە دەوڵەمەندین، گەنجەكانمان كە هەموویان خوێندەوار و كوڕ و كچی باشن، دەبێت كەشێك دروست بكەین كە لە زانكۆ دەردەچن، شوێنێك هەبێت بچن كاری تێدا بكەن، دەبێت ئێمە بەڕاستی سەرنج بخەینە سەر ئەمە، خۆم لەگەڵ هەڤاڵانی سەركردایەتی سەرقاڵی پلانێكین كە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو خزمەتی زیاتر بە گەنجان بكەین.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپێناوی زیاتر بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە و تواناكانی گەنجان، هەمیشە هەوڵیداوە خزمەتی زیاتر بە گەنجان بكات، هاوكات لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەردوو كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتیدا گفتوگۆی چڕ لەبارەی خزمەتكردنی گەنجانەوە كراوە، لەوچوارچێوەیەشدا پلانێك داڕێژراوە بۆ دانانی بەرنامەیەكی پێنج ساڵی بۆ خزمەتكردنی زیاتری گەنجان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدیداری مێری-دا رایگەیاند:»ئێمە بە جەماوەر و گەنجەكانمانەوە دەوڵەمەندین، گەنجەكانمان كە هەموویان خوێندەوار و كوڕ و كچی باشن، دەبێت كەشێك دروست بكەین كە لە زانكۆ دەردەچن، شوێنێك هەبێت بچن كاری تێدا بكەن، دەبێت ئێمە بەڕاستی سەرنج بخەینە سەر ئەمە، خۆم لەگەڵ هەڤاڵانی سەركردایەتی سەرقاڵی پلانێكین كە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو خزمەتی زیاتر بە گەنجان بكەین».

یەكێتی دەبێتەوە داینەمۆیەكی نوێ
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: «گرنگیدان بە چینی گەنجان سیاسەتی لە مێژینەی یەكێتییە و لە ئێستاشدا سەرۆك بافڵ بەرنامەی تایبەتی بۆ پەرەپێدان بەو ستراتیجە داڕشتووە، لەپێناو خزمەت بە گەنجان».
لەتیف نێروەیی وتیشی «یەكێتی دەبێتەوە داینەمۆیەكی نوێ و توانا زانستی و جەستەیی و بیروبازووی گەنجان بەگەڕدەخاتەوە، لەناو حزب و لە حكومەتیش هەوڵەكانی بۆ خزمەتی گەنجان چڕتردەكاتەوە، بەشێوەیەك هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و بەر لەو دەرگایە بگرێت كە گەنجان دەیانەوێت پێیدا بڕۆنە دەرەوەی وڵات».
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد «یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا، لەڕێگای رێكخراوی ئازادی لاوان و سەنتەری گەنجان و پاشانیش كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە خزمەتی گەنجانی كردووە، بۆ پێنج ساڵی داهاتووش لەلایەن خودی سەرۆكی یەكێتییەوە پلان هەیە كە خزمەتێكی بەرچاو بە گەنجان بكرێت و سوود لە بەهرەكانیان وەربگیرێت».

یەكێتی خزمەتكردنی گەنجانی بەكردار سەلماندووە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خزمەتكردنی گەنجانی كردۆتە كردار و لەچوارچێوەی دروشمی دەركردووە، وەك چۆن لە ماوەی رابردوودا لە دیداری مێری و دوو كۆبوونەوەی سەركردایەتیش دووپاتیكردۆتەوە.
ئاریان محەمەد ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:»ستراتیژیەتی یەكێتی و سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ گەنج، لەوە تێپەڕیوە تەنها دروشم بێت، بەڵكو بووەتە نەخشەڕێگا، وەك چۆن لە ماوەی رابردوودا لە دیداری مێری و دوو كۆبوونەوەی سەركردایەتیش دووپاتیكردۆتەوە». وتیشی: «ئەم نەخشەڕێگایە لە ئاستە ناوخۆییەكەی حزب بەهێنانەپێشەوەی گەنجان و دەرفەتپێدانیان خۆی بەیان دەكات، لەئاستی حكومڕانیشدا بەستراتیژێكی نیشتمانی تا لەكۆی كایەكان گەنج رۆڵی خۆی پێبدرێت و سوود لەتواناكانیان ببینرێت».

سەرۆك بافڵ لە خەمی كێشەی گەنجاندایە
لە رابردووشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندكارانی زانكۆ، زیاتر لە 72 سەعات لەگەڵ نوێنەرەكانیان كۆبۆوە و داواكارییەكانی بۆ جێبەجێكردن، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كە سەرۆكی یەكێتی لەخەمی كێشەی گەنجاندایە و وەك سەرمایەیەكی نیشتمانی لێیاندەڕوانێت، لەداهاتووشدا بە دانانی بەرنامەیەكی پێنج ساڵی دووبارە بە كردار خزمەتكردنی گەنجان دەسەلمێنێتەوە.

PUKMEDIA

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان